ئاڤا زانیاریی نەبیستراو لەبارەی ترسناكترین كێڵگەمینی كوردستان بڵاودەكاتەوە
- هەواڵ
- 7 تەممووز

کۆکراوەی ژمارەیەک مین لە یەکێک لە کێڵگە مینەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
كێڵگەمینی كرۆكە زەرد لە سنووری گوندی پیرۆمەر لە دەڤەری باڵەكایەتی، بە مەترسیدارترین كێڵگەمین لە تێكڕای هەرێمی كوردستان دادەنرێت و تاوەکو ئێستا نزیكەی سێ هەزار مین و سەدان پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی تێدا دۆزراوەتەوە.
وێنە گەورەكە: لە ماوەی ساڵانی هەڵگیرسانی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، ڕووبەرێكی فراوانی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بە دەیان هەزار مین و تەقەمەنی مینڕێژكراوە، بەهۆیەوە نزیكەی 14 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان هەزاری دیكەش برینداربوون. حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هاوكاری تیمە بیانییەكانی شارەزا لە هەڵگرتنەوە و پووچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنی، چەندین ساڵە سەرقاڵی پاككردنەوەی كێڵگەمینەكانن.
لێدوانی فەرمی: نیازی خالید ئەرگوشی، جێگری سەرۆكی دەزگای گشتیی كاروباری مین تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرایكرد، ناوچەی 'كرۆكە زەرد' لەسنووری گوندی پیرۆمەری دەڤەری باڵەكایەتی، هەشت كێڵگە مینی لەخۆگرتووە و ڕووبەری سەرجەم كێڵگەمینەكان، ملیۆنێك و 550 هەزار مەتر دووجایە، یەكێك لە كێڵگە مینەكانی ئەو ناوچەیە، بە مەترسیدارترین كێڵگەمین دادەنرێت كە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، دووهەزار و 922 مینی جۆراوجۆر و 140 پاشماوەی تەقەمەنیی جەنگی لێ دۆزراوەتەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: ڕووبەری كێڵگەمینە ترسناكەكە 95،200 مەتر دووجایە كە ڕووبەری 91،700 مەتر دووجای لە مین و تەقەمەنی پاككراوەتەوە و بەشێكی كەمی ماوە كێوماڵ بكرێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: لە بەردەوامی پرۆسەی لابردنی مین لە کێڵگەمینی (کرۆکە زەرد) تیمی مینلابەری دەستەی 'DE6'، تەنها لە ڕۆژێكدا 43 مینی دژەکەسییان لەناوبردووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 3 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
- ڤیتی
- 23 خولەک لەمەوپێش
بەراتی بەرخۆدان بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ






