
کارتی ئەلیکترۆنی یاخود کارتی بانکی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری کۆبووەوە و بڕیاریدا تێچووی دروستکردنی کارتی بانکی بەڕێژەی 50% کەمبکاتەوە و تێچووی دەرکردنی کارتەکەش نابێت لە پێنج هەزار دینار زیاتر بێت، هاوکات بڕیاریدا 50%ـی هەموو مامەڵەی سووتەمەنی وەزارەتی نەوت بکرێنە ئەلیکترۆنی، واتە پشت بەستن بە پارەی کاش لە کڕینی بەنزین، غاز و نەوتدا لەناوخۆ دا کەمتر دەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری بەرزترین دامەزراوەی حکومییە بۆ داڕشتنی ستراتیژ و دەرکردنی بڕیارە ئابوورییەکان، ئەنجوومەنەکە د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات و هەریەکە لە وەزیرانی دارایی، پلاندنان، کشتووکاڵ، بازرگانیی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی تیایدا ئەندامن و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا ئامادە بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووریی بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمە نەوتییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاریی لە بانکی ناوەندی و کۆمپانیاکانی تایبەت بە کارتی ئەلیکترۆنی ئامادەبوون، بەمەبەستی فراوانکردنی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی و تاوتوێکردنی ئاستەنگییەکانی بەردەمی، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا تێچووی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بەڕێژەی 50% کەمبکرێتەوە و لە پێنج هەزار دینار زیاتر نەبێت، هاوکات حەقدەستی کۆمپانیاکانی کارتی ئەلیکترۆنی بەڕێژەی پێنج لە هەزار جێگیر دەکرێت (واتە لە ملیۆنێک دینار پێنج هەزار دینار عمولە وەردەگرن).
٠ ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاستی بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنیی لەبواری سوتەمەنیدا لە بەرزترین ئاستدا دەهێڵرێتەوە و پێویستە 50%ی هەموو مامەڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی سووتەمەنی لە وەزارەتی نەوت لەڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجام بدرێت، کۆمپانیاکانی کارتی ئەلیکترۆنیش تا سەرەتای ساڵی داهاتوو کاتیان پێدەدرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە.
٠ بۆ ئاسانکاری کارگەکانی دروستکردنی خشت، نوژەنکردنەوەی کێڵگەی ڕومێڵە، وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەباش ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کارووباری ئابووری چەند بڕیارێکی دەرکرد، بڕیاریشدا لەمەودوا کاری لەپێشینە بدرێت بە وەبەرهێنان لە کەرتی کشتووکاڵی ئەویش بۆ پاراستنی بەرهەمەکان، پشتیوانی خۆیشی بۆ ستراتیژییەتی باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی بەبیابان بوون ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




