هەواڵی نوێ لەبارەی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا؛ کۆبوونەوەی دیکە دەکرێن
- بزنس
- 7 تەممووز
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی مووچە و نەوت لە گفتوگۆ بەردەوامن و هەرچەندە لە یەک نزیکن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی. ئاڤا زانیویەتی سبەی سێشەممەش گفتوگۆکان بەردەوام دەبن و کۆبوونەوەی دیکە دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا هەردوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، هەردوو شاند لە کۆبوونەوە و گفتوگۆ لە کۆبوونەوە بەردەوام دەبن و سبەی سێشەممە پێش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی دیکە دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی هەفتانەی بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی دەکات. بەگشتی کۆبوونەوەکە دوانیوەڕۆیان کاتژمێر 01:00 بۆ 04:00ی ئێوارە دەکرێت. ئاڤا کارنامەی کۆبوونەوەکەی سبەی دەستکەوتووە و 41 بڕگە لەخۆدەگرێت، هەمووی پەیوەستە بە ناوخۆی عێراقەوە و تا ئەم ساتە باسی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستانی تێدا نییە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هیچ کات باسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ناکرێت و پێشتریش نەکراوە، ئەگەر هەولێر و بەغدا تاوەکو سبەی نیوەڕۆ بگەنە ڕێککەوتن و پێویست بێت باس بکرێت و لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند بکرێت، بە دوو ڕێگا دەکرێت:
یەکەم: بە بڕگەیەک وەک پاشکۆ لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا زیاد دەکرێت.
دووەم: سوودانی خۆی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە بباتە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرچاوەکەی ئاڤا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گوتی: هەندێکجار سوودانی ئەگەر بیەوێت بڕگەیەک زیاد بکات یان باسی بابەتێکی تر بکات بەدەر لە کارنامەکە، خۆی بە فایلێکی جیاواز لەگەڵ خۆیدا دەیبات بۆ کۆبوونەوە.
ئەمانەش بزانە: ئەمڕۆ دووشەممە سێیەم گەڕی گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و مووچە دەستیپێکرد و شاندی کوردستان جارێکی دیکە سەردانی بەغدای کرد. لە دوو هەفتەی ڕابردوودا جارێک شاند لە بەغداوە سەردانی هەولێری کردووە و دووجاریش شاندی کوردستان چووەتە بەغدا.
شاندی کوردستان پێکدێت لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکان، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان. شاندی عێراقیش پێکهاتووە لە بەڕێوەبەری نووسینگەی سوودانی، وەزیری نەوتی عێراق و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: حکومەتی کوردستان چاوەڕوانی بڕیار و وەڵامی سوودانییە، پێشتر بەڵێنی دابوو ئەم سێشەممەیە 8ی مانگ بەفەرمی وەڵامی کوردستان بداتەوە. لە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و پەسەندکردنی، چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا حکومەتی عێراق مووچەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 39 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچە بۆ 4 هەزار و 500 خانەنشینی سەربازی و کەمئەندامی سەنگەر دەبەسترێت
- بزنس
- 12 شوبات
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە





