عێراق زیاتر لە شەش مانگە بەشەخۆراکی ئاوارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە
- هەواڵ
- 7 تەممووز

کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
زیاتر لە شەش مانگە حکومەتی عێراق بەشەخۆراکی ئاوارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە و هاوکارییان ناکات. لە دەستپێکی ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا تەنیا بەشەخۆراکی مانگی یەک دابەش کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێشتر لە لایەن چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتییەوە هاوکاری دارایی پێشکەشی ئاوارەکان دەکرا، بەڵام لە دەستپێکی ئەمساڵەوە ئەمانیش ڕایانگرتووە، لەلایەکی دیکەوە زیاتر لە دوو ساڵە خێوەتی کەمپەکانیش نەگۆڕاون و خێوەتی نوێ بە ئاوارەکان نەدراوە.
زانیاریی پەیامنێر: جاسم محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە زاخۆ، بەدواداچوونی بۆ دۆخی ئاوارەی کەمپەکانی ئەوێ کردووە، یەکێک لە ئاوارەکان دەڵێت، "حکومەتی عێراقی هاوکاریمان ناکات، داوا دەکەین حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت بە دەنگمانەوە هاوکارمان بێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێنج کەمپی ئاوارەكان هەیە و نزیکەی 40 هەزار کەس لەو کەمپانەدا دەژین.
لێدوانی فەرمی: لەسەر ئەم بابەتە قاسم عەونی، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆچ و کۆچبەرانی زاخۆ دەڵێت، چەندین ساڵە حکومەتی عێراقی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستانی پشتگوێ خستووە و هاوکارییان ناکات. لەم ماوەیەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی چەندین پێداویستی گرنگ و سەرەکیی وەک ئاو، کارەبا، تەندروستی و پەروەردەی بۆ ئاوارەکان دابین کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت





