لە هەولێر ژمارەیەك دووكاندار و خاوەن گەراجەكانی كەلوپەلی بیناسازی خۆپێشاندانیان كرد
- کوردستان
- 7 تەممووز
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە هەولێر ژمارەیەك لە دووكاندار و خاوەن گەراجەكانی كەلوپەلی بیناسازی لە بازاڕی شێخەڵڵا خۆپێشاندانیان كرد، وەك ناڕەزاییەك لە بەرامبەر فرۆشتنی دووكان و گەراجەكانیان لەلایەن خاوەن موڵكەكەوە.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا چووەتە شوێنی خۆپێشاندانەكە بۆ ئەوەی دەنگی ئەو خۆپێشاندەرانە بگەیەیێنێت، ئەوان دەڵێن، کەسێکی خواپێداو لە بازاڕەکە خاوەنی 63 دووکان و مەغزەن و گەراجە و بە کرێ ئەو دووکان و گەراجانەی داوەتە خەڵک بە سەرقوفڵانە.
سەرقوفڵانە چییە؟
لە هەولێر عورفێک هەیە پێی دوگورێت سەرقوفڵانە و زۆر کۆنە، لە کۆندا کاتێک خاوەن موڵک دوکانێکی بە کرێ داوەتە کرێچییەک، بڕێک پارەی لێ وەرگرتووە، زەمانەتی داوەتە کرێچییەکە کە دوای چەند ساڵێک دەریناکات، ڕوونتر بڵێین ئیقامەی دووکانەکەی پێداوە پێی دەڵێن سەنەدی سەرقوفڵانە.
دەست بۆ دەست ئەم عورفە تا ئێستا ماوە، کاتێک کرێچییەک دەیەوێ لە دوکانەکە بڕوات، سەنەدی کرێچییەتی دووکانەکەی بە کرێچییەکی دیکە دەفرۆشێت، بەڵام دووکانەکە هەر هی خاوەن موڵکە، جگە لەم پارەیەی وەکو سەرقوفڵانە دەیدات، دەبێ کرێش بدات، بەڵام کرێیەکە بەراورد بە دووکانەکانی تر کەمترە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەو خاوەن موڵکە، ئێستا دەستی بە فرۆشتنی دووکانەکان کردووە 27 دووکان و موڵکی فرۆشتووە، بەنیازە 36 ەکەی دیکەش بفرۆشێت، کرێچییەکانیش پارەی زۆریان داوەتە سەرقوفڵانە، گەراجی وا هەیە نزیکەی 40 دەفتەر دۆلار سەرقوفڵانەی داوە، ئێستا ناڕازین و دەڵێن خاوەن موڵکی نوێ بەنیازە دەریان بکات، دەڵێن دووکانداریان تێدایە لە هەشتاکانەوە لەم شوێنە كاسبی دەكات، کەچی دوای ئەو هەموو ساڵە خاوەن موڵك دەیفرۆشێت و دەیان كەس بێ ئیش و كار دەكات.
لەلایەکی دیکەوە: حاجی ماجید، خاوەن موڵکەکە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "هەر 63 موڵکەکە بە تەنیا هی من نین، میراتن و چوار بەرەباب و 53 کەسین، ئێستا دەیانەوێت میرات دابەش بکەن، بۆیە دەیانفرۆشن و پارە ئاسانترە بۆ دابەشکردن".
وتیشی، پێش ئەوەی دەست بە فرۆشتنیان بکات، چووەتە لای دووکاندارەکان و پێی گوتوون هەر کرێچییەک دەیەوێت شوێنەکەی خۆی بکڕێتەوە دەیدات بە ئەوان و ئەولەویەت بۆ ئەوانە و خاتریشیان دەگرێت، بەڵام ئەوان نەیانکڕیوەتەوە،ئەوانیش مافی خۆیانە دەیفرۆشن.
حاجی ماجید دەڵێت، هیچ گرفتێک بۆ دوکاندارەکان دروست نابێت، لەناو دوکانەکانی خۆیان دەمێننەوە و لەکارکردن بەردەوام دەبن، دەشڵێت بە خاوەنی نوێی موڵکەکانی گوتووە خاتری کرێچییەکان بگرێت و كرێیان لەسەر زیاد نەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
57 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






