
هەردوو لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەگەڵ دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان دوای چەند ڕۆژێك مانەوەیان لە بەغدا، ئەمشەو گەڕانەوە شاری هەولێر.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند: كاتژمێر 9ـی ئەمشەو شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان کە چەند ڕۆژێكە لە بەغدا بوون گەڕانەوە شاری هەولێر.
زانیاریی زیاتر: دوێنێ وا بڵاو كرایەوە كە لیژنە وەزارییەكەی عێراق لەگەڵ هەردوو شاندی دانوسانتکاری هەولێر و بەغدا كۆدەبنەوە، بەڵام ئەمڕۆ هیچ كۆبوونەوەیەك لەنێوان لیژنە وەزارەییەكە و شاندەكەی هەرێمی كوردستان نەكرا، بەپێی زانیارییەكان هۆكاری كۆنەبوونەوەیان ئەوەیە لیژنەكە دوو نوێنەری كوردی تێدایە و سەرۆكی لیژنەكە هەر پرسیارێكی هەبێت و هەر زانیارییەكی پێویست بێت لەگەڵ ئەوان تاووتوێی دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان پێکهاتوون لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان، عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەمەش بزانە: ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری تایبەت بە یەکلایکردنەوەی هەردوو ڕەشنووسی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بەپرسی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- بزنس
- 12 شوبات
نرخی زێڕ بەرز دەبێتەوە






