
دیمەنی ئەو دووکان و کۆگایانەی لە ناحیەی ڕزگاری لە کەلار سووتان
ئاڤا نیوز
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی ناحیەی ڕزگاری لە کەلار 13 دووکان و کۆگا سووتان. بەگوتەی بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانی ناحیەکە، "لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستیپێکردووە".
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل کاکە برا، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "کاتژمێر 02:45 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی (زاتی) ئاگادارکراینەوە، ئاگر لە دووکانێک کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە 13 دووکان و کۆگا سووتان.
زانیاریی زیاتر: دووکانەکان کەلوپەلی کارەبایی، بیناسازی، مۆبایلیان تێدابووە، لەبەر ئەوەی کەلوپەلەکانیان لە دەرەوە بوون و چادریان بەسەردا دراوە، بۆیە ئاگرەکە زوو تەشەنەی کردووە.
زیانە سەرەکییەکان: قەبارەی زیانەکان بەهۆی ئاگرەکەوە 175 ملیۆن دینارە.
هۆکارە زانراوەکان: شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە شۆرتی کارەبا بووە، بەڵام لێکۆڵینەوەش بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکەمین جارە لە مێژووی دروستبوونی بازاڕی زاتی دا ئاگرێکی لەم جۆرە بکەوێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە






