وەزارەتی ناوخۆ: ڕێکاری یاسایی بۆ سزادانی سەرپێچیکارانی شەرەکەی خەبات دەستی پێکردووە
- هەواڵ
- 10 تەممووز

لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەڕەکەی خەبات هاتە دەنگ و دەڵێت، "لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لەسەر کێشەی زەویوزار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە."
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 08-07-2025، لەسەر کێشەی زەویوزار گرژی و ئاڵۆزی لە سنووری گوندی گردەڕەشی سنووری خەبات لەنێوان بنەماڵەیەک و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و پێنجى دیکە برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومی و حیزبی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانرا هەر زوو ئەو کێشەی قەزای خەبات سنووردار بکرێت و بە هاوکاریی خەڵکی دەڤەرەکە ناوچەکە ئارام کرایەوە و ڕێکاری یاسایی بۆ چارەسەریی ناکۆکییەکان و سزادانی سەرپێچیکاران دەستی پێ کردووە.
زانیاری زیاتر: وەزارەتەکە داوا لە خەڵکی ناوچەکە دەکات کە "بە قسەی ناحەزان و هاندانی دەستی گوماناوی هەڵنەخەڵەتێن و بەردەوام بن لە پابەندی بە ڕێنماییەکانی ئاسایش و هاوکار بن بۆ نەهێشتنی گرژییەکان و سەقامگیریی ئەو دەڤەرە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی کوردستان هاونیشتمانییان دڵنیا دەکاتەوە، "ئارامی و ئاسایشی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکە و ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت بە هەر مەبەستێک بێت پەرە بە نائارامی و گرژی بدات و هاووڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە کە کوردستان هەر بە سەقامگیرترین ناوچە لە دەڤەرەکەدا دەمێنێتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






