بەرپرسی ڕۆژنامەیەکی ئێران: ئیسرائیل بۆ سیخووڕی بەسەر ئێرانەوە سیحر و جادووی بەکارهێناوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 تەممووز

ئاڵای هەریەک لە وڵاتی ئێران و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا گەنجی، بەرپرسی ڕۆژنامەی هەمشەهریی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، کە ئیسرائیل بۆ سیخووڕیکردن بەسەر ئێرانەوە، سیحر و جادووی بەکارهێناوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: عەبدوڵڵا گەنجی نووسیویەتی، دیاردەیەکی سەیر، دوای شەڕی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، چەند پەڕەیەکی کاغەز لەسەر شەقامەکانی تاران دۆزراونەتەوە، کە تەلیسم و هێمای جوویان لەسەر بووە.
زانیاریی زیاتر: گەنجی لە درێژەی بابەتەکەیدا نووسیویەتی، لە ساڵی یەکەمی شەڕی غەززەدا هەواڵی کۆبوونەوەی نەتانیاهۆ لەگەڵ شارەزایانی بواری جادووگەری دزەی پێکرا، هاوکات چەند ساڵێک لەمەوبەر عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، کە وڵاتانی نەیار و دەزگای هەواڵگریی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل زانستە نامۆ و جادووییەکان و بوونەوەرە جنۆکەییەکان بۆ سیخووڕی بەکاردەهێنن.
باکگراوند: جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل 12 ڕۆژ بەردەوام بوو، تاوەکو لە 24-6-2025 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەردوو وڵات بە ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕازیی بوون، دوای ئەوەی لە ماوەی ئەم 12 ڕۆژەدا شەڕێکی سەخت لەنێوان ئەم دوو وڵاتەدا ڕووی دا و زیانێکی زۆری ماددی بەر هەردوو وڵات کەوت و سەدان کەسیش بوونە قوربانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






