
بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە پسپۆرییەکان نووسراوێکی بۆ سەرجەم بانکەکان کردووە و داوای داتای ورد و درشتی سەبارەت بە قەرزی پێشینەی هاووڵاتیان کردووە، بۆ ئەوەی ببردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران و گفتوگۆ لەسەر لێخۆشبوونیان بکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوە ساڵانی ڕابردوو هەزاران هاووڵاتی لە پێشینەی قەرزەکانی (خانووبەرە، كشتوكاڵی، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، گەشتوگوزار و هاوسەرگیری) سوودمەند بوون، دانەوەی بەشێوەی قیست لە خودی فەرمانبەرەکە، یان لە مووچەی کەفیلی فەرمانبەرەکە وەردەگیرایەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای گوت، "دوای وردبینی تەواوی داتاکان لەسەر ئەوەی جۆری سوودمەندبوون، چەند سوودمەند هەیە، بڕی چەندی قەرزەکانیان داوەتەوە و چەندیان لەلا ماوە، دواتر لە بانکە پسپۆرییەکان دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی و لەوێش بە نووسراوێک دەبردرێتە ئەنجوومەنی وەزیران و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت."
باکگراوند: 24ـی04ـی2024، لە کۆبووەنەوەی ئەنجوومەنی وەزیران وەک پێشنیازێک سەبارەت بە ئاسانکاریکردن بۆ گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان خرایە بەرباس، وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا داتاکان کۆ بکاتەوە و لە کۆبوونەوە بیخاتەڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە






