جێگری بەڕێوەبەری سۆمۆ بۆ ئاڤا: شاندی عێراقی كە دەگەڕێنەوە بەغدا لە بۆچوونەكانیان پەشیمان دەبنەوە
- کوردستان
- 10 تەممووز
حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ تایبەت بۆ ئاڤا ئاشكرای دەكات، سەرەڕای ئەوەی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ كە لە هەولێر دەكرێن، ئەرێنییە، بەڵام كە شاندی عێراقی دەگەڕێنەوە بەغدا، لەو سەرنج و بۆچوونانەی كە لەنێو كۆبوونەوە دەریدەبڕن، پەشیمان دەبنەوە. دووپاتیشی دەكاتەوە، هەناردەكردنەوەی نەوت هیچ پەیوەندییەكی بە لایەنی تەكنیكی و هونەرییەوە نییە، پرسەكە تەواو سیاسییە.
وێنە گەورەكە: پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بۆری بەرەو بەندەری جەیهان لە توركیا كە زیاتر لە 28 مانگە وەستێنراوە، بووەتە گرێ كوێرەی نەگەیشتن بە ڕێككەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەت لە كێشەی ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی كوردستان، هەر ئەمەش وایكردووە كۆبوونەوەكان و دانووستانەكان بێ ئەنجام بن.
لێدوانی فەرمی: د. حەمدی شنگالی، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: لە دواهەمین کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و بەغدا کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەرۆکوەزیران مەسروربارزانی لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوو و کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بوو، بەڵام کە شاندی عێراقی گەڕانەوە بەغدا، نازاندرێت هۆکارەکە چییە و ڕا و بۆچوونەكانیان پێچەوانە دەبنەوە.
شنگالی دووپاتیشی دەكاتەوە، بابەتەکان هیچ پەیوەندییان بە گرفتی تەکنیکی و هونەرییەوە نییە، چونکە گەر بابەتەکە ئەوە بێت، ئەوا دەتواندرێت لەماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەم بابەتەکان چارەسەر بكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە






