هەنگاوێکی مێژوویی.. گەڕی یەکەمی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری سلێمانی دەستپێدەکات
- کوردستان
- 11 تەممووز

ئاڤا نیوز
پەکەکە لەدوای 47 ساڵ کۆتایی بە خەباتی چەکداری خۆی هێنا و گرووپێک لە چەکدارانی ئەو ڕێکخراوە لە ئەشکەوتی جاسەنە چەکەکانیان سووتاند.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەنگاوێکی مێژووی لە پەکەکەوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تەواوی جیهان، ئەمڕۆ هەینی یەکەم گەڕی چەکدانانی پەکەکە بە بەشداریی نوێنەری زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان و نوێنەری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە سنووری دەڤەری پشدەر دەستپێدەکات.
چی ڕوودەدات؟: ئەمڕۆ هەینی 11-7-2025، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی، پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە بۆ خۆ هەڵوەشاندنەوە و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداریی، نزیکە 50 چەکداری ئەو ڕێکخراوە لە سنووری دەڤەری پشدەر چەکەکانیان دادەنێن.
مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری دەڤەری پشدەر لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات، هاوکات چەند شوێن وەکو ناوچەی پارێزراو بۆ چەکدانانی پەکەکە دیارکراون بەڵام بەدیارکراوی دیار نییە لە کوێ مەراسیمەکە دەکرێت. لەوانە؛ گوندی دەروو کۆتر، گوندی دۆڵە بەفرە، گوندی تووەسوران، گوندی زوورکان، لە سنووری قەزای قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین لە پارێزگای سلێمانی.
لە قەزای دووکان، ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و نێردراوی میدیا ناوخۆی و جیهانییەکان کۆبوونەتەوە و بڕیارە لە چەند خولەکی داهاتوودا لە ڕێگەی چەند پاسێکەوە بۆ شوێنێکی دیارکراو بگوازرێنەوە، تاوەکو بینەری مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە بن لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورەوە کە بۆیان دابینکراوە.
زانیاریی پەیامنێر: هەنگاو محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، هیچ جموجۆڵێکی نائاسایی لەو شوێنانە نابینرێت کە وەکو ناوچەی پارێزراو بۆ چەکدانانی پەکەکە دیاریکراون، چاوەڕان دەکرێت مەراسیمەکە لە شوێنێک بکرێت کە لە نێوان قەزای ڕانیە و دووکان بێت، بەڵام زانیاریی تەواو نییە کە بە دیاریکراوی کوێ دەبێت.
ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ژمارەیەک بەرپرس و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان بانگهێشت کراون بۆ مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە لە ڕێگەی شاشەیەکی گەورەوە بینەری مەراسیمەکە دەبن، دڵشاد شەهاب، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هێمن هەورامی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، بەسی هۆزات مستەفا قەرەسو، نوێنەری پەکەکە، هەروەها نوێنەری حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارن.
باکگراوند: پارتی کرێکارانی کوردستان سەرەتای دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1978 و وەکو پارتێکی مارکسیس بە بەشداری 23 ئەندامی کۆنگرە دەستی بە کاری سیاسی کرد. دواتر لە ساڵی 1980 لە سەروبەندی کودەتای تورکیا، بارودۆخی ناوچەکە و هەرێمی کوردستانیش گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هات و پەکەکە لە گرووپێکی سیاسییەوە کارەکانی گۆڕی بۆ ڕێکخراوێکی چەکداری.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هەزاران تۆن بەرهەمی ناوخۆیی ڕەوانەی سێ کیشوەر دەکرێت
- تەندروستی
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدر خۆی لە 31 کەسی سەر بە ڕەوتەکەی بێبەری دەکات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەڵەستین: نابێت حەماس لە غەززە دەسەڵاتدار بێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
هەزاران تۆن بەرهەمی ناوخۆیی ڕەوانەی سێ کیشوەر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ وادەیەک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیاری نەکراوە
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدر خۆی لە 31 کەسی سەر بە ڕەوتەکەی بێبەری دەکات
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەڵەستین: نابێت حەماس لە غەززە دەسەڵاتدار بێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
بزووتنەوەی حەماس هەواڵێک سەبارەت بە سەرۆکەکەی ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە