
دیمەنی ناوەوەی کتێبخانەی گشتیی هەولێر
ئاڤا نیوز
گەورەترین کتێبخانەی پارێزگای هەولێر لەلایەن ڕێکخراوی کۆیکای کۆریای باشوور نۆژەندەکرێتەوە، بەڕێوەبەری کتێبخانەکە دەڵێت، پرۆسەی نۆژەنکردنەوەکە سێ مانگ دەخایەنێت.
وێنە گەورەکە: کتێبخانەی گشتیی هەولێر جگە لەوەی گەورەترین کتێبخانەیە لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر، سەرپەرشتی حەوت کتێبخانەی دیکەی دەورووبەری هەولێر دەکات، دەکەوێتە ناو پارکی سامی عەبدولرەحمان.
لێدوانی فەرمی: ناز فەلەکەدین کاکەیی، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی هەولێر و دەورووبەر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کتێبخانەکە کێشەی زۆری هەبوو، سەقفەکەی کۆن بوو زستانان ئاوی دەدا، کۆمپیوتەرەکانی کۆن بوون. دوای هەوڵێکی زۆر ڕەزامەندی ڕێکخراوی کۆیکای کۆریای باشوور وەرگیرا، بە پاڵپشتی ڕێکخراوەکە،کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کتێبخانەکە نۆژەن دەکاتەوە. لە 1-7-2025 نۆژەنکردنەوەکە دەستیپێکردووە بڕیارە سێ مانگ بەردەوام بێت. بەهۆی ئەوەی کتێبەکان لادەدرێن، بۆیە ئەو ماوەیە ناتوانین پێشوازی لە سەردانیکاران بکەین. تەنیا بەشە کارگێڕییەکە دەوامی دەبێت.
بەوتەی بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی هەولێر، سیستمی کارەبای کتێبخانەکە دەکرێتە وزەی خۆر، ئەسانسۆری بۆ دادەنرێت، هاوکات سیستمی نوێی ساردەکەرەوەشی بۆ دادەنرێت، شەقامێکی بۆ دروست دەکرێت تا بەردەم کتێبخانەکە، چونکە کتێبخانەکە دەکەوێتە ناو چەقی پارکی سامی عەبدولرەحمان.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا کتێبخانەی گشتیی هەولێر دووجاری دیکە نۆژەنکراوەتەوە، جارێک لە ساڵی 2017 ڕێکخراوی کۆیکا نۆژەنیکردوەتەوە، ساڵی 2022 جارێکی دیکە بەشێک لە کتێبخانەکە نۆژەنکرایەوە و سپلیتەکانی گۆڕدران.
باکگراوند: کتێبخانەی گشتیی هەولێر، ساڵی 2005 لەسەر ڕووبەری چوار هەزار مەتر دووجا دەستکرا بە دروستکردنی ساڵی 2008 کۆتایی هات و کرایەوە. جگە لە بەشی منداڵان کە هەزار و 600 کتێبی زمانی جۆراوجۆری تێدایە. کتێبخانە زیاتر لە 350 هەزار کتێبی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی کێبخانەیەک بە زمانی کۆری هەیە. چەندین کتێبی کۆن و تابلۆی کۆنی هونەرمەندانی شاری هەولێری تێدایە. ساڵی ڕابردوو شەش هەزار کەس سەردانی کتێبخانەکەی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
- کولتوور
- 11 کانوونی یەکەم
23 هەزار ساڵە مرۆڤ خواردن لە ڕووەک دروست دەکات
- کولتوور
- 7 کانوونی یەکەم
فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە






