هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
- کولتوور
- 12 تەممووز

دیمەنی سووتانی چەکی چەکدارانی پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنە
ئاڤا نیوز
پەیکەرتاشێکی دیاری کورد، پلانی خۆی بۆ دروستکردنی "مۆنۆمێنتێکی ئاشتی" ڕاگەیاند، کە تێیدا پاشماوەی ئەو چەکانە بەکاردەهێنێت کە ڕۆژی هەینی لەلایەن چەکدارانی (پەکەکە) سوتێندران.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە کردەیی دوێنی هەینی 2025-07-11، کەوتە بواری جێبەجێکردن، ئەمەش دوای ئەوەی 30 گەریلای پەکەکە، 15 کچ و 15 کوڕ، چواریان لەسەر ئاستی سەرکردایەتی، لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری پارێزگای سلێمانی چەکەکانیان لە کورەیەکدا سووتاند.
لێدوانی تایبەت: زیرەک میرە، پەیکەرتاشی دیاری کورد بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داوای ڕەزامەندیم لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە پاشماوەی ئەو چەکانە بەدەست بهێنم کە ئەندامانی PKK وەک یەکەم هەنگاو لە پرۆسەی ئاشتی سووتاندیان، بۆئەوەی دەست بە پڕۆژەی دروست کردنی "مۆنۆمێنتێکی ئاشتی" بکەم.
زانیاریی زیاتر: میرە وتیشی، ئەم پڕۆژەیە بۆ من تەنیا کارێکی هونەری نییە، بەڵکو پەیامێکە بۆ ئاشتیخوازان لە هەموو جیهاندا، ئەم مۆنۆمێنتە دەبێتە بەڵگەی ئەوەی کە ئێمە وەک کورد، گەلێکی ئاشتیخوازین.
با چەکەکان بسووتێن و گڕ بگرن، بەڵام با بڵێسەکەیان لە سووتاندنی گیانی دایکان دوور بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیرەک میرە بە کارە هونەرییەکانی ناسراوە کە پاشماوەی جەنگەکان بۆ دەربڕینی ئاشتی بەکاردەهێنێت. لە ساڵی 2003، پەیکەری "پاکبوونەوە"ی دروستکرد، کە پەیکەرێکی گەورە بوو لە شێوەی پۆستاڵێکی سەربازی و لە پۆستاڵ و کەلوپەلی سەربازیی ڕژێمی بەعس دروستکرابوو. پەیکەرەکە لە شاری کەرکووک لە شوێنی پەیکەری سەدام حوسێن، دانرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
19 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
- کولتوور
- 11 کانوونی یەکەم
23 هەزار ساڵە مرۆڤ خواردن لە ڕووەک دروست دەکات
- کولتوور
- 7 کانوونی یەکەم
فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە





