لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێکی 78 ساڵ زیاتر لە 50 ساڵە سەرچۆپی بەرنەداوە
- کولتوور
- 12 تەممووز
ئاڤا نیوز
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ زیاتر لە 50 ساڵە لە شایی و هەڵپەڕکێکان سەرچۆپی بەرنەداوە و بە پاشای هەڵپەڕکێکان ناوبانگی دەرکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: پیاوێکی بە تەمەنی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە پاشای هەڵپەڕکێ ناسراوە و ناوی جەلالە و قسە خۆشە و بەهۆی ڤیدیۆکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ناوبانگی دەرکردووە. جەلال لە هەموو ئاهەنگ و بۆنەیەکی گەورەدا بەشداری لە هەڵپەڕكیان دەکات و کەم کەسیش وەک ئەو شارەزا و لێزانە، دەڵێن هەر هەڵپەڕكێیەک ئەوی تێدا بێت، تام و چێژ بە ئاهەنگەکە دەبەخشێت.
لێدوانی فەرمی: جەلال قسە بۆ ئاڤا دەکات و دەڵێت، "تەمەنم 78 ساڵە و زیاتر لە 50 ساڵە سەرچۆپیم بەرنەداوە". دەشڵێت، هەڵپەڕکێ چەندین جۆری هەیە کە دیارترینیان، هەڵپەڕکێکانی قنجە و حەریرە و قڕەپیرەژنن.
جەلال دەڵێت، "ئێمە سێ هاوڕێین کە لە شایی و هەڵپەڕکێکان هەر دەبێت لەتەنیشت یەکەوە بین، بۆئەوەی شاییەکە جوانتر و گەرمتر بێت و خۆشم سەرچۆپییەکە دەگرم، بەڵام کاتێک کەسێک دێتە نێوانمان، من قاچێکم بەرز دەکەمەوە، ئەمەش نهێنییەکە لەنێوانمان و تەنیا ئەو سێ کەسەمان لێی تێدەگەین، واتە ئەو کەسەی کە هاتووەتەوە نێوانمانەوە، لێی نازانێت و دەستی لێ هەڵگرن".
جەلال باسی ئەوەش دەکات، جاری وا هەبووە، "بەیەک شەو چووم بۆ چوار زەماوەند و گەرمم کردووە. هەتا لەژیانیشدا مابم هەر هەڵدەپەڕم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵپەڕکێی مەریوانی ناو و ناوبانگی زۆری هەیە و سەرنجڕاکێشە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک 17 منداڵ ناویان لێنرا کەزی
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ جاری دووەم لە هەولێر هەزار کتێب پێشکەشی کتێبخانەی چەمچەماڵ دەکرێت





