ئاڤا بەڵێنی بەغدا بۆ ناردنی مووچە لەم هەفتەیە و وەڵامی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 13 تەممووز
پارە - لۆگۆی حکومەتی عێراق - لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی پەیامی پارتی گەیشتەوە بەغدا، شیعەکان تاوتوێی پەیامەکە دەکەن و لیژنەکەی سوودانی پێشنیاز دەکات مووچەیەک بنێردرێ، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای دوو مووچە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکەی پارتی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیامی پارتی گەیاندە سوودانی و مالیکی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا، مالیکی داوای کردبوو کە پارتی جارێ پەلە نەکات لە بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، بەڵێنی دابوو کێشەکە چارەسەر بکات. بارەگای بارزانییش بڵاویکردەوە کە ئەمە دوا دەرفەتە و دەبێت کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی باڵای لایەنە سیاسیەکانی شیعە دەکرێت تاوتوێی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەیامەکەی پارتی دەکەن، لەبەرئەوەی لەوە تێگەیشتوون کە پارتی زۆر جددیە لە پرسی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، بۆیە هەر هیچ نەبێ، لەوانەیە مووچەیەک بۆ هەرێمی کورستان بنێردرێ هەتا کێشەکان یەکلایی دەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: دوای کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەی سوودانی پێشنیاز دەکات مووچەیەک بنێردرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی ناردووە کە دەبێت دوو مووچە بنێرن، پێداگریش لەسەر ئەوە دەکات.
خاڵی ئەرێنی: حکومەتی هەرێمی کوردستان وتوویەتی، ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا دەیکەن دەبێت بۆ هەموو ساڵەکە بێت، واتە هەتا کۆتایی ساڵ هەر بەردەوام بێت، نەک تەنیا بۆ ئەم یەک دوو مانگە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەک هەبوو لەگەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لەبەغدا کە لە کۆبوونەوکەدا مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەشدار بوون.
پێدراوە ڕاستەکان: لایەنەکانی حکومەت، بەتایبەتیش پارتی و یەکێتی یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن بەرامبەر بەغدا، هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئەوەی بەغدا دەیکات مەبەستی لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە و مووچە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە، کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دابینکردنی مووچە، لە هەوڵەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوام دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 52 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



