
یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرچاوە AFP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگ لە سەر پڕۆژەبڕیارێکی دیکەی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە دەدات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ڕووسیا و چین پڕۆژەبڕیارێکی ئەمریکایان سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە ڤیتۆ کرد، وڵاتانی ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش بە پاڵپشتیی ڕووسیا و چین پڕۆژەیەکی نوێ دەخەنە دەنگدانەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی پڕۆژەبڕیارەکە ئاگربەستی دەستبەجێ لە غەززە بۆ ماوەی مانگی ڕەمەزان ڕادەگەیێنرێت، بەمەبەستی ئەوەی ببێتە سەرەتایەک بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی.
بابەتی ستراتیژی: پڕۆژەکە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە دەکات.
باکگراوند: لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی ئیسرائیل و حەماس هەڵگیرساوە، هەشت پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە غەززە خراونەتە دەنگدانەوە و تەنها دووانیان پەسەندکراون، ئەوانیش پەیوەستبوون بە یارمەتییە مرۆییەکان نەک ئاگربەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"
- هەواڵ
- 20 کانوونی دووەم
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: وێستگەی چێرنۆبڵ کارەبای بڕاوە





