ژمارەیەک خانەنشینی کوردستان لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە
ئاڤا نیوز
مامەڵەی زیاتر لە 17 هەزار خانەنشینی نوێ تەواو بووە و لەگەڵ مووچەی مانگی پێنج و مانگەکانی دواتر مووچەیان بۆ دەبەسترێت، پێنج مووچە و شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی مامەڵەی خانەنشینانی نوێ خێرا کراوە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە مامەڵەی زیاتر لە 22 هەزار کەسیان تەواو بووە، تەنیا نزیکەی پێنج هەزاریش مووچەیان بۆ بەستراوە، 14 هەزار خانەنشینیش هەرچەندە مامەڵەیان تەواو بووە و بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام بەهۆی نەناردنی مووچە تاوەکو ئێستا هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە، نزیکەی سێ هەزار خانەنشینیش لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی حەوت ناویان بۆ بەغدا دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دابەش بکرێت، پێنج هەزار و 261 خانەنشینی نوێ مووچە وەردەگرن، ئەوان مووچەی مانگەکانی ڕابردووش وەردەگرن، واتە پێنج مووچە بەیەکەوە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لەگەڵ مووچەی مانگی شەش کە بڕیارە دوای ناردنی مووچەی مانگی پێنج و دابەشکردنی، بەزووترین کات لەلایەن بەغداوە بنێردرێت، هەشت هەزار و 938 خانەنشین یەکەم مووچەی خانەنشینی و چەند مووچەیەکی دیکە بەیەکەوە وەردەگرن، .
مامەڵەی دوو هەزار و 700 خانەنشینی دیکە تەواو بووە، لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی حەوت ناوەکانیان بۆ بەغدا دەنێردرێت، هەر کات مووچەی مانگی حەوت نێردرا، ئەوانیش هەموو مووچەکانیان بەیەکەوە وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: خانەنشینانی نوێ لەو ڕۆژەوەی خانەنشین بوون تاوەکو ئەو مانگەی مووچەیان بۆ دەبەسترێت، سەرجەم مووچەکانیان بۆ قەرەبوو دەکرێتەوە، بۆنموونە فەرمانبەرێک مانگی یەکی ئەمساڵ خانەنشین بووبێت و مانگی حەوت مووچەی بۆ ببەسترێت، حەوت مووچە بەیەکەوە وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد چۆن ماڵئاوایی لە شۆفێرەکەی کرد و پووتین چۆن بێهیوای کرد
35 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا دەکەن
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە و مووچەی مانگی یەک دەنێرێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین





