ئیخڵاس دلێمی: لەدوای هەناردەكردنی نەوت دەست بە ناردنی مووچەی مانگی شەش دەكرێت
- بزنس
- 19 تەممووز
یخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق چەند زانیارییەک سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: گوشاری وەزیرە کوردەکان بەتایبەت وەزیری دەرەوە کاریگەریی گەورەی لەسەر گەیشتن بە ڕێککەوتن هەبوو.
وێنە گەورەکە: بەهۆی نەناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، 79 ڕۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەدراوە، دوای گفتوگۆیەکی زۆر و چەندین کۆبوونەوە و گۆڕینەوەی پەیام، هەردوو حکومەتی عێراق و کوردستان لەبارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچە ڕێککەوتن و ئەم هەفتەیە دەچێتە باری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای پەککەوتنی دادگەی فیدڕاڵی، پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕێگەیەکی دوور و درێژی بڕی و دەستی بە هەوڵ و گوشارەکانی کرد بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
- چەند هەفتەیەک پێش ئێستا جارێکی دیکە دەستمان بە گوشارەکانمان کردەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان باسی لە کشانەوەی لە بەغدا و بەشدارینەکردنی کرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش بووە هۆی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان.
- یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتن ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو بە سۆمۆ ئەمە هەر زوو ڕەزامەندی لەسەر درا، حکومەتی عێراق داوای 120 ملیار دیناری مانگانەی دەکرد، بەڵام هەرێمی کوردستان سەرەتا ئەو داوایەی قبووڵ نەکرد دواتر سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەپێناو هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە داواکەی بەغدا ڕازی بوو.
- یەکێک لە گوشارەکانی هەرێمی کوردستان کە کاریگەری هەبوو بۆ گەیشتن بە خاڵی ڕێککەوتن، هەڵوێستەکەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بوو کە لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی لە کشانەوەی کورد لە حکومەتی عێراق و بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن کرد لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، فوئاد حوسێن بە ڕوونی لەنێو کۆبوونەوەکە گوتی ئەگەر مووچەی نەنێردرێت بەشداریی لە هەڵبژاردن ناکەین و بوومەلەرزەیەکی سیاسی ڕوودەدات.
- دوای ئەو گوشارانە حیزبە شیعییەکان و ئەمریکاش هاتنە سەر هێڵ و هەوڵەکان چڕ کرانەوە و دوای 20 ڕۆژ لە گفتوگۆی چڕ هەولێر و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن.
- سبەی یەکشەممە مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە خەرج دەکرێت و بڕگەکانی دیکەی ڕێککەوتنەکەش وردە وردە دەچنە باری جێبەجێکردنەوە و هەناردەکردنەوەی نەوتیش دەستپێدەکات، مووچەی مانگی شەشیش گرێدراوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




