
شوێنی خنکانی گەنجێک لە گەلی عەلی بەگ
ئاڤا نیوز
گەنجێكی كورد لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەخنكێت، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆرانیش زانیاری لەبارەی ڕووداوەكە بە ئاڤا دەدات.
چیرۆکی سەرەکی: كەمێك لەمەوبەر گەنجێكی كورد كە بۆ مەبەستی گەشتیاری و مەلەكردن سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری ئیدارەی سۆرانی كردبوو، دەكەوێتە نێو ئاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ و بەهۆی شەپۆلی بەخوڕی ڕووبارەكە دەخنكێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هەرچەندە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەوەی بە ئێمە وترا گەنجەكە تەمەنی 25 ساڵە، بەڵام دەركەوتووە تەمەنی 19 ساڵە و بەهۆی مەلەكردن لە ناوچەی تەوژمی ئاوی گەلی عەلی بەگ، خنكاوە.
هاودیانی ئاماژەی بەوەشكرد دوای گەڕان و پشكنینی تیمەكانی پاراستنی ئاوی ڕووباری سۆران و تیمەكانی ڕزگاركردن، توانرا تەرمی گەنجەكە بدۆزرێتەوە و لە ئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە شاری سۆران كراوە و دواتریش ڕەوانەی پزیشكی دادی دەكرێت، بۆ زانینی هۆكارەكانی خنكانی و دەسكەوتنی زانیاریی ورد لەبارەی ڕووداوەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
59 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت






