
دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغدا کەوتە بواری جێبەجێکردن و ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی پێنج، سبەی یەکشەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکەن، بەوتەی بەرپرسێکی کورد لە بەغدا دووشەم یان سێشەم پارەی مووچە دەگات و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 22ـی مانگ، لیستی مووچەی مانگی حەوتیش بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئاڤا ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا لەڕێگەی وەتسئەپ گفتوگۆی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، گوتویەتی سبەی نا ، بەڵام لە زووترین کات پارە دەنێرین، چەند سەرچاوەیەکی تایبەتیش لە وەزارەتی دارایی کوردستان بۆ ئاڤا دووپاتی دەکەنەوە کە داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و دەینێرن بۆ بەغدا.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای کورد لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت، هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچە نەهاتووەتەوە پێش، ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا وەکو خۆی ماوە و وا کاری لەسەر دەکرێت.
ئەو بەرپرسە گوتی، بەدورستی نازانرێت چ ڕۆژێک دەنێردرێت، دەگەڕێتەوە سەر بەردەستبوونی پارەی کاش.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی ئەو بەرپرسە کوردە ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ تەیف سامی کردووە، لێی پرسیوە سبەی یەکشەممە پارە دەنێرێت، تەیف سامیش لە وەڵامدا گوتوویەتی؛ سبەی زەحمەتە، پارەی تەواومان لەبەردەست نییە، هەوڵ دەدەین بەزووترین کات پارە ئامادە بکەین و بینێرین.
هەنگاوەکانی داهاتوو: هاتنی پارە و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوت بەم شێوازانە دەبن.
هاتنی پارە: ناردنی پارە شەش بۆ حەوت نووسراوی دەوێت، وەزارەتی دارایی عێراق داوا لە بانکی ناوەندی دەکات پارە ئامادە بکات. بانکی ناوەندی کە پارەکەی ئامادە کرد، نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت، وەزارەتی داراییش پارەکە دیاری دەکات بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئینجا هەر بە نووسراوی فەرمی بانکی ناوەندی ئاگادار دەکاتەوە، بانکی ناوەندیش پارەکە بە ژمارە دەخاتە سەر هەژماری لقی هەولێر، ئینجا لقی هەولێری بانکی ناوەندی پارە دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی داراییش بەشێکی پارەکە بۆ بانکەکانی هەژماری من دەنێرێت و ئەوان دەیخەنە سەر هەژماری بانکی فەرمانبەران، بەشێکی دیکەشی بۆ بانکە حکومییەکان دەنێرێت و بە کاش دابەش دەکرێت.
داهاتی ناوخۆ: لەبارەی داهاتی ناوخۆ کە دەبێت بۆ مانگی پێنج حکومەتی کوردستان 120 ملیار دینار بداتە بەغدا، بەرپرسە باڵاکەی کورد لە حکومەتی عێراق گوتی ئەمە نابێتە کێشە، ڕەنگە هەر بەشێوەی مەقاسە لە پارەی مووچە ببڕدرێت و لە هەولێر وەزارەتی دارایی کوردستان پارەکە بخاتە سەر مووچە، یان بەغدا پارەی مووچە بەتەواوی بنێرێت، ئینجا وەزارەتی دارایی کوردستان داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت، ئەمانە ڕێکاری تەکنیکین و نابنە کێشە.
هەناردەکردنەوەی نەوت: لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتیش، هەندێک رێکاری تەکنیکی ماون لەنێوان هەر سێ حکومەتی کوردستان و عێراق و تورکیا، جگە لەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بەشێکی کێڵگە نەوتییەکان گرفتی بەرهەمهێنان و دەرهێنانی نەوتیان بۆ دروست بووە، بۆیە ماوەیەکی دەوێت تا بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و دەست بە هاردەکردنی دەکرێت.
ئاڤا پرسیاری لە بەرپرسە کوردەکە کرد لە بەغدا، گوتی کێشە بۆ ڕێککەوتنەکە دروست نابێت، کاتێک گرفتێکی بچووک دێتە پێشەوە، بەغدا چاوەڕوان دەکات تاوەکو گرفتەکە چاک دەبێتەوە، ئەگەر گرفتەکە چارەسەر بوو و ئەوکات نەوتمان نەنارد، ئینجا کێشە دروست دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: چوار سەرچاوەی جیاواز لە وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان بە ئاڤایان وت، "داهاتی ناوخۆ ئامادەیە، بە شێوەی (اشعار) ئاگاداركردنەوەی بانکی بۆ بەغدای دەنێرین و هیچ ئاستەنگێك نییە، 120 ملیار دینارەکە لە هەولێر و سلێمانی بە کاش ڕادەستی لقی بانکی ناوەندیی دەکرێت.
لەبارەی دابەشکردنی مووچەش گوتیان، خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە، ئەو ڕێككارانەی پێویستن بۆ دابەشكردنی مووچە تەواو کراون، چاوەڕوان دەکەن دووشەممە یان سێشەممە پارە بگات، لەگەڵ گەیشتنی یەکسەر دەست بە دابەشکردنی دەکەن لە ماوەی سێ بۆ پێنج ڕۆژ دابەشکردنی مووچە تەواو دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڤێتنام بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمێک 34 کەس گیانلەدەستدەدەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارمەندانی ئاسایش چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
توانای گڵدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان چەندە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چین کار لەسەر دروستکردنی "سەربازی سەروو ئاسایی" دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتوویەکی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک دەردەهێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەم وەرزی کنە و پشکنین لە گردی مەترابی سنووری ناحیەی شەمامک کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
گوندێكی زوممار دوای 40 ساڵ دەردەكەوێتەوە
18 تەممووز
کچە هونەرمەندێکی کورد ڕۆبۆتێک دروست دەکات
18 تەممووز
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی تایبەتی نەوتی عێراق لە هەولێرن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین بوونیان دوادەخرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیخڵاس دلێمی: لەدوای هەناردەكردنی نەوت دەست بە ناردنی مووچەی مانگی شەش دەكرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆکاری هاتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی پارە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کاتی ناردنی مووچە ئاشكرا دەکات