
یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە، سەرچاوە: سەنتەری بەیان
ئاڤا نیوز
نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی بەسرە ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی پیسی هەوا و پاشماوەی جەنگ، ڕەنگە لە ساڵانی داهاتوودا پارێزگای بەسرە کەڵکی ژیانی نەمێنێت.
وێنە گەورەکە: بەسرە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە سێ ملیۆن کەسە، دەوڵەمەترین شاری عێراقە و یەکێکە لەو پارێزگایانەی بە نەوت دەوڵەمەندە، بەڵام جگە لەگەندەڵی و هەژاری و بێکاری، ئێستا پیسبوونی ژینگە یەکێکە لە گەورەترین مەترسییەکانی سەری.
لێدوانی فەرمی: مەهدی تەمیمی، بەڕێوەبەری نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی بەسرە دەڵێت، بەهۆی پیسبوونی ژینگە و خاک و ئاوهەواکەی، پارێزگای بەسرە پێویستی بە یەکەیەکی باڵای فریاگوزارییە کە پێویستە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دابمەزرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای بەسرە تووشی گۆڕانێکی گەورەی ژینگە بووە، دیارترین مەترسییەکانیشی سووتانی گازەکانی دەرهێنانی نەوت و پاشماوەی جەنگەکانن لە بۆمب و چەکی فۆسفۆر، یان ئەو بۆمبانەی کە یۆرانیۆمیان تێدا بووە، بەو پێیەی 25%ی شەڕەکانی سەرانسەری عێراق لە بەسرە کراون.
ژمارەکان وادەڵێن: نووسینگەکە و ڕاپۆرتەکان لەبارەی ژینگەی بەسرە چەند داتایەکیان لە لێکۆڵینەوەکاندا دەستکەوتووە، لەوانەش؛
1. 28 شوێنی جیاوازی بەسرە بەشێوەیەکی بەرچاو یۆرانیۆمیان تێدا بڵاوبووەتەوە.
2. بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر 100 منداڵ کراوە، دەرکەوتووە 70 یان کاریگەریی گازە زیانبەخشەکانیان لە جەستەدا دەرکەوتووە.
3. تائێستا زیاتر لە 30 ملیۆن بۆمب و هاوەن و مینی پیسبوو بە یۆرانیۆم، لە بیابان و کێڵگە و ناوچەکانی بەسرە هەن.
4. ساڵانە 9 بۆ 10 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە لە پارێزگاکەدا تۆمار دەکرێن.
5. ئاوی شەتوڵعەرەب دەیان ماددەی پیسی تێدایە و بەکەڵکی خواردنەوە و بەکارهێنان نایەت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 47 خولەک لەمەوپێش
هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا مانگی نۆی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی چەکی ئەتۆمی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا کۆتایی پێ دێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ئاسایشی سنوورەکان نیوەی ئارامیی عێراقە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






