
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی مەرجێکی نوێی بەغدا بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات و دەڵێت، "بەغدا پێش واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە خاڵێکی زیاد کردووە بەوەی دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، مووچە خەرج دەکەن."
چیرۆکی سەرەکی: شەوی سێشەممە 15-07-2025، شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە بەغدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کرد، دواجار و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران، گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک کە لەبەرامبەر ناردنی مووچە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە ڕادەست بکات و 120 ملیار دیناری مانگانەش لە داهاتی ناوخۆ بۆ مانگەکانی پێنج و شەش بداتە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لەمیانی کردنەوەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، گوتی، "کاک بافڵ و شاندی پارتی و یەکێتی لە بەغدا لەبارەی پێشنیازەکەی عێراق پەیوەندییان پێوەکردم، کە لەم قۆناغەدا پێشنیازی لەوە باشتر نییە، منیش گوتم ڕازیم، بەڵام دەبێت ڕەچاوەی بەرهەمی کێڵگە نەوتییەکان بکرێت، بەهۆی کاریگەری ئەو هێرشە درۆنییانەی کراونەتە سەریان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی مەرجێکی نوێی بەغدای کرد بۆ ڕەوانەکردنی مووچە و گوتی ، "دوای ئەوەی ئێمە ڕەزامەند بووین لەسەر لێکتێگەیشتنەکە و واژۆمان کرد و ڕەوانەی بەغدامان کرد، بەغدا پێش ئەوەی واژۆی بکەن، خاڵێکی دیکەیان زیاد کرد؛ بەوەی ئەوان دوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەکەی هەناردەی نەوت، مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان خەرج دەکەن."
قوڵتر: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە درێژەی گێڕانەوەکەی لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و شاندەکەی هەرێمی کوردستان گوتی، "هەر ئەو شەوە گوتم: ڕازیم بەوەی كە 230 هەزار بەرمیل ڕادەستی حكوومەتی فیدڕاڵی بكرێت و بە ڕێگەی سۆمۆ بفرۆشرێت، 120 ملیار دیناریش داهاتی نانەوتی یان داهاتی ناوخۆیی کوردستان ڕادەستی حكوومەتی فیدڕاڵی بكرێت".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی ئەو خاڵەی بەغدا زیادی کردووە وەک مەرجی ناردنی مووچە، دەڵێت، ئەمە بابەتێكە كە چاوەڕێین بزانین ئەوان [بەغدا] چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەكەن. لەسەر ئەوەی كە 230 هەزار بەرمیلەكە تاوەكوو وەرنەگیرێت مووچە نادرێت."
باکگراوند: دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و واژۆکردنی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەسەند کرد و سوودانیش واژۆی کرد، دواتریش بڕیاری ناردنی یەک مووچەی دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا زانیاری ورد لەبارەی کێشەی زەوییەکانی پردێ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبوار تاڵەبانی: لە کەرکووک میوان بووەتە خاوەن ماڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10 و کاتی دابەشکردنی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی کوردستان لە 190 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە جێگیر بووە
- بزنس
- 5 کانوونی یەکەم
بانکی نیشتمان لە کوردستان دەکرێتەوە
- بزنس
- 4 کانوونی یەکەم
چاودێری دارایی عێراق لە هەولێر چی دەکات؟
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
دابەشکردنی شەش مووچەی ئیکرامییەی خانەنشینان دەستی پێ کردەوە
- بزنس
- 3 کانوونی یەکەم
بڕی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە زیاد دەکرێت






