ژینێ ئەتروشی دوای 24 کاتژمێر لە بریاری وازهێنان لە گۆرانی گوتن پەشیمان دەبێتەوە
- کولتوور
- 20 تەممووز
ئاڤا نیوز
دوێنێ هونەرمەندی کورد، ژینێ ئەتروشی بەیەکجاری وازهێنانی لە گۆرانی گوتن ڕاگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ لە بڕیارەەی پەشیمان بووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەبۆنەی بەدەستهێنانی جامی عێراق لەلایەن یانەی دهۆکەوە، ژینێ دوێنێ لە یاریگای یانەی دهۆک گۆرانی بۆ هەوادارانی یانەکە گوت، بەڵام دووچاری ڕەخنەیەکی زۆر بوویەوە، بەوهۆیەوە لە ستۆرییەک لە ئینستاگرامی فەرمی خۆی وازهێنانی لە گۆرانی گوتن ڕاگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ ستۆرییەکەی سڕیەوە و لە بڕیارەکەی پەشیمان بوویەوە.
لێدوانی فەرمی: ژینی ئەتروشی بە ئاڤای گوت: ئەوەی دوێنێ ڕوویدا لە یاریگەی یانەی دهۆک هۆکارەکەی چەند کەسێکی تەمەن بچووک بوو ، بەداخەوە زۆر بەو هەڵسوکەوتەیان نیگەران بووم، چونکە وەک کچێکی دهۆکی چوبووم بۆ پاڵپشتی یانەی شارەکەم.
دوێنی زۆر هەستم بە دڵتەنگی کرد و بڕیارم دا واز لە کاری هونەری بێنم، بەڵام لەو بڕیارەم پەشیمان بوومەوە و بەردەوام دەبم، بە ئاسانی دەستبەرداری هونەرەکەم نابم.
باکگراوند: ژینێ ئەتروشی ساڵی 1998 لە دایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی ژمارەیەک بەرهەمی گۆرانییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی قولەڕەیسیی سلێمانی لە شەوی بەرات لەناو قوڕ و چڵپاودا دەگەڕێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دیار دەرسیم لەبارەی لە مل نەکردنی ئاڵای کوردستان دەدات ڕوونکردەوە دەدات






