
پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی فیدراڵ تاوەکو ئێستا پابەند نییە بە ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، بەبیانووی جیاواز ناردنی مووچە دوادەخات و خاڵی نوێی زیاد کردووە. سەرۆکوەزیرانی عێراقیش دەڵێت: تاوەکو 230 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە نەکرێت مووچە نانێردرێت.
وێنە گەورەکە: نزیک دەبێتەوە لە سێ مانگ وەزارەتی دارایی عێراق، بە بڕیارێکی سیاسی قووت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و ڕێککەوتن کراوە بۆ چارەسەری كێشەکان.
زانیاریی زیاتر: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە، ئامادەی دەربڕیوە 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بنێرێت، ئێستا گرفتەکە لەسەر ئەوەیە کە ناوەند دەڵێت تاوەکو ڕۆژانە هەناردە نەکرێت ئەوا مووچە نانێردرێت، ئەمە لەکاتێدایە بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی درۆنەوە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ 80 هەزار بەرمیل نەوتی کەمکردووەتەوە.
ئەمەش بزانە: ئێستا تورکیا هاتووەتە ناو هاوکێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت، شەوی ڕابردوو بە بڕیارێکی سەرۆککۆماری تورکیا کۆتایی بە ڕێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا هێنرا بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە و ئێستا ئەو وڵاتە هەڕەشەی ئەوە دەکات کە لە دادگای پاریس شکات لە عێراق دەکات، بەهۆی ئەوەی بە نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی لە ڕێگەی ئەو بۆرییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵە ڕاگرتووە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، کە لە بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دەستیکەوتووە، حکومەتی عێراق لەگەڵ تورکیا لە پەیوەندیدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لەگەڵ ئەو وڵاتە، پرسەکە بووەتە بابەتێکی نێوەدەوڵەتی.
ئەمەش گرفتێکی دیکە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، کە دیار نییە کە هەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە و کەی بابەتی مووچە چارەسەر دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، لەتازەترین پەیامیدا ڕایگەیاندووە، مووچەی کوردستان نانێرم تاوەکو هەناردەی نەوت دەستپێنەکاتەوە و دەبێت 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕاستەوخۆ هەناردە بکرێت و ڕازی نیم بە کەمبوونەوەی بەرهەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر لەبارەی پرسی مووچەوە، بڕیارە سبەی سێشەممە، هەردوو تیمی تەکنیکی حکومەتی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوانیان یەکەم کۆبوونەوە بکەن.
لەسەر ئاستی سیاسی و حکومیش هەموو لایەنەکان لەگەڵ بەغدا لەسەر خەتن، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت مووچەیەک لەلایەن وەزارەتی داریی عێراقەوە بنێردرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر دەبێت
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت



