
دیمەنێکی کەرکووک- وێنە:سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق دەڵێت، بەرپرسێکی پێشووی شارەوانی کەرکووکیان لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکردووە، تۆمەتبارەکە خاوەن دوکانێکی هەراسانکردبوو و داوای بەرتیلی لێکردبوو.
وێنە گەورەکە: گەندەڵیی دارایی و کارگێڕیی لە عێراق بە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم چاکسازی و بونیادنانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت دادەنرێت، هەوڵەکانی دەستەی دەستپاکیش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دایە و ناوەناوە دۆسیەی گەندەڵی لەسەر بەرپرسان و فەرمانبەرانی دەوڵەت دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، بەرپرسی پێشووی بەشی زیادەڕۆیی لە بنکەی پێنجی شارەوانی سەر بە شارەوانیی کەرکووک، خاوەن دووکانێکی فرۆشتنی ماسی هەراسانکردبوو و داوای دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار بەرتیلی لێکردبوو، دوای لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و دانانی بۆسەش بۆی، ئەو بەرپرسەی پێشووی شارەوانی لەکاتی وەرگرتنی قۆناغی یەکەمی بەرتیلەکە لەو هاووڵاتییە دەستگیرکرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کرایەوە و دادوەری لێکۆڵینەوەی کەرکووک پاڵپشت بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بڕیاری دەستگیرکردن و ڕاگرتنی تۆمەتباری دەرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک ئاڤا وەک پڕبینەرترین میدیا هەڵبژێردرا






