
گرافیکی مووچە
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دڵنیایی دەدات، هیچ کێشەیەک بۆ مووچە دروست نەبووە، ئەو بیانووانەی لەم یەک دوو ڕۆژە هەبوون چارەسەر کراون. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، پارە بۆ مووچەی مانگی پێنج دابین کراوە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕەوانە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەموو ڕێکارەکانی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی پێنج لە بەغدا تەواو بوون، لە بانکی ناوەندییەوە نووسراوی گواستنەوەی پارە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، پارە ئامادەیە و دابین کراوە.
لێدوانە فەرمییەکان: بەدواداچوونەکانی ئاڤا بۆ مووچەی مانگی پێنج لە هەولێر و بەغدا بەردەوامن، لە بەغدا قسەی لەگەڵ دوو سەرچاوە کردووە.
بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای وت، پێشبینیمان دەکرد دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی بڕیاری ناردنی پارە دەربکات، بەڵام تێنەگەیشتوون نووسراوەکە بۆ نەکراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤای وت، سبەی بەیانییەکەی نووسراوی خەرجکردنی پارە دەردەکەن.
ئێستا نووسراوی دابینکردنی پارە لە بانکی ناوەندییەوە بۆ وەزارەتی دارایی کراوە و سەرجەم ڕێکارەکان تەواو کراون. لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیش پارەی کاش بە زیادەوە هەیە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی حکومەتی عێراق کێشەی پارەی کاشی چارەسەر کردووە، ئێستا زیاتر لە حەوت تریلۆن دیناری لەبەردەستە، بەڵام نایەوێت تەنیا مووچەی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵکو دەیەوێت مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی عێراقیش بدات، هی ئەوانیش ئەم مانگە دواکەوتووە، خۆی پێشتر 16ـی مانگ دەستی پێدەکرد، بەڵام ئەمڕۆ 23ـی مانگە هێشتا دەستی پێنەکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و لقی هەولێری بانکی ناوەندی بۆ ئاڤا پشتڕاستیان کردەوە وەک ئەوان ئاگادار کراونەتەوە و زانیاریان پێدراوە بڕیارە سبەینێ پارە بنێردرێت.
وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، سبەی پارە بگاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان، دوای چەند کاتژمێرێک خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکەنەوە، هەموو بانک و خەزێنەکان ئاگادار دەکەنەوە هەینی و شەممە پشوو نییە، دەوام دەکەن و دەبێت مووچە دابەش بکەن.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی کوردستان ئەمڕۆ بە ئاڤای گوت ئەگەر پارە بگاتە ڕۆژانی هەینی و شەممە مووچە دابەش دەکرێت.
هەر سبەی ئێوارە پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێردرێت، تا درەنگانی شەو پارە دەگاتە ئامێرەکان، ئەوانیش خشتەی دابەشکردنی مووچەی خۆیان بڵاو دەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



