
بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی ڕێککارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، پابەندبوونی خۆی بەکردنەوەی دەرگای خۆتۆمارکردنی بەڕووی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا دووپاتکردەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێککار و ئامادەکارییەکان کردووە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن هادی زایەر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن، ڕایگەیاند: کۆمئسیۆن ڕێنماییەکانی متمانە بەخشینی بە چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و ڕۆژنامەنووسانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراقی پەسەند کردووە.
زانیاریی زیاتر: زایەر جەختیشی کردەوە، کە دەرگای کۆمیسیۆن بەڕووی هەموو لایەنە چاودێرە باوەڕپێکراوەکاندا لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردندا کراوە دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئەو ئەندامەی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونامی) ڕۆڵی لە هەماهەنگی و پێشکەشکردنی پشتیوانیی تەکنیکی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی پرۆسەی هەڵبژاردن دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت