
وێنەی وەیسی ئاكتاش
ئاڤا نیوز
دوای زیندانیكردنی بۆ ماوەی 31 ساڵ و سێ مانگ، وەیسی ئاكتاش لە زیندانیی ئیمرالی ئازاد كرا.
سەرچاوەی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیای نزیك لە پەكەكە بڵاویكردووەتەوە، وەیسی ئاكتاش 31 ساڵ و سێ مانگ لە زیندان بوو، 10 ساڵی ماوەی زیندانییەكەی لە ئیمرالی بەسەربرد كە یەكێك بوو لە زیندانیانی ئاسایشی توندی ئاستی پیتی (ئێف).
زانیاریی زیاتر: وەیسی ئاکتاش، لە 28ـی نیسانی 2024، بەپێی یاسای جێبەجێكردن، كاتی 30 ساڵی زیندانیكردنی تەواو بوو، بەڵام بە بەبڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێری گرتووخانەی ئیمرالی، ئازادكردنی ئاکتاش بۆ ساڵێک دواخرا، دوای تەواوبوونی ئەم ساڵەش، جارێكی دیكە ئازادكردنی بۆ ماوەی سێ مانگ دواخرا، دواجار ڕۆژی 25ـی تەمموزی 2025، لە زیندانی ئیمرالی ئازاد بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەكێك لەوانەی لە ڤیدیۆی پەیامی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی'ـی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لە 27ـی شوباتی ئەمساڵ دەركەوت،وەیسی ئاكتاش بوو، لەگەڵ هەریەك لە حامیلی یەلدرم، عومەر خەیری کۆنەر، ئەرگین ئەتابەی، مەحمود یامالەک و زەکی بایھان. هەروەها لە پەیامە ڤیدۆییەکەی 9ـی تەممووزیش دیسانەوە هاوشانی گیراوانی دیکەی ئیمراڵی لە پەیامە ڤیدۆیەکەدا دەركەوتەوە.
باكگراوند: ئاکتاش خەڵکی شارى ئامەدی باکووری کوردستانە، پێش زیاتر لە 31 ساڵ، بەتۆمەتی دابەشکردنی خاکی تورکیا و ئەندامیەتی لە پارتی کرێکارانی كوردستان 'پەكەكە' دەستگیر کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






