
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە - وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەتی کردەوە پارێزگاری پێشووی دیالە بۆ پۆستەکەی بگەڕێتەوە، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە دەستبەکاربوونی وەک پارێزگار.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە نووسراوێک دەرچوو سەبارەت بەو بابەتەی کە موسەننا تەمیمی، پارێزگاری پێشووی دیالە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانە وەک پارێزگاری دیالە دەستبەکاربێت، بەڵام ڕۆژێک دواتر نووسراوێکی دیکە بڵاوبوویەوە و ناوبراو لە پۆستەکەی لابراوە.
زانیاریی زیاتر: نووسراوی لەکارلابردنی موسەننا تەمیمی، لەلایەن ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی ناوبراو سوێندی یاسایی خواردووە و وەک ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دەستبەکاربووە، پۆستی ئیداریی هەڵوەشاوەتەوە، هیچ دەقێکی یاسایی نییە ڕێگەی پێبدات لە پۆستی پارێزگاردا بمێنێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر نووسراوێک بڵاوکرایەوە تێیدا هاتبوو، پارێزگاری پێشووی دیالە و دوو جێگرەکەی و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان لە بەڕێوەبردنی کاروباری ڕۆژانەدا بەردەوام دەبن، تاوەکو ئەوکاتەی حکومەتێکی خۆجێیی نوێ پێکدەهێنرێت.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێپەڕیووە و بەهۆی ناکۆکیی سوننە و شیعە، ڕێکنەکەوتنی ناوخۆی شیعەش تاوەکو ئێستا پارێزگاری نوێی دیالە هەڵنەبژێردراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





