
بڕێکی زۆری دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
بڕیارە سبەی یەکشەممە، 175 خێزانی کورد کە دەکەونە سنووری ماددەی 140، قەرەبوو بکرێنەوە و هەریەکەیان نزیکەی 10 ملیۆن دینار وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەموو پارێزگاکانی سنووری ماددەی 140 نووسینگەی قەرەبوو هەیە، بەڵام لە پارێزگای مووسڵ نزیکەی 11ساڵ قەرەبووکردنەوە ڕاوەستا، ئێستا بەهەوڵ و کۆششی نوێنەرانی کورد جارێکی دیکە قەرەبووی زیان لێکەوتووانی ماددەی 140 لە مووسڵ دەستیپێکردەوە، سبەی وەکو قۆناغی یەکەم 175 خێزانی کورد چەکی 10 ملیۆن دیناری عێراقی وەردەگرن، دواتر بە قۆناغ، خێزانەکانی دیکەش لێی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری یەکەمی پارێزگاری موسڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لیژنەی ماددەی 14 پێکهێنرا و لە پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر درا بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان، لە ساڵی 2007 تا 2013 نووسینگەی ماددەی 140 لە مووسڵ هەبووە، بەڵام دواتر داخرا، لەماوەی ڕابردوو بە هەوڵ و ماندووبوونی بەرپرسانی کورد دووبارە نووسینگەکە کرایەوە و مامەڵەی هاووڵاتیان وەرگیرا، سبەی وەکو قۆناغی یەکەم 175 خێزان قەرەبووی 10 ملیۆنی وەردەگرن، لە قۆناغی دیکەش زەوییان پێ دەدرێت.
دڵنیایی دەدات: سیروان ڕۆژبەیانی دەڵێت، ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت و هەموو ئەو خێزانانە قەرەبووەکە وەردەگرن ئەگەر مەرجەکانیان تێدا بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگای نەینەوا کۆچیان کردووە زیاتر لە 51 هەزار خێزانە، کە تەنها نزیکەی 20 هەزار خێزانیان 10 ملیۆن دینارەکەیان وەرگرتووە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکوو هەموو زیانلێکەوتووان قەرەبوو دەکرێنەوە.
باکگراوند: لە سەردەمی ڕژێمی بەعس ژمارەیەکی زۆری کورد لە شوێنی نیشتەجێبوون و گوندەکانیان دەرکران و عەرەبی هاوردە لە شوێنیان نیشتەجێکران، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بڕیار درا ئەو کەسانە قەرەبوو بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە





