هاونیشتمانییان ئاگادار دەکرێنەوە؛ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراك تەنیا پێنج ڕۆژی ماوە
- هەواڵ
- 26 تەممووز

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرەتای مانگی داهاتوو كۆتا وادەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراك، تا ئێستاش نزیكەی 24%ـی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان فۆرمەكەیان پڕنەكردووەتەوە، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراكی سلێمانیش پێشبینی دەكات، وادەی پڕكردنەوەی فۆرمەكە، جارێكی دیكە درێژ دەكرێتەوە.
وێنە گەورەكە: پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی خۆراك، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە كەوتووەتە بواری جێبەجێكردن، دوا وادەش بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە ڕۆژی 1-8-2025ـە، بەپێی ئامار و داتاكانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 75%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە پسوولەی ئەلیكترۆنیی خۆراك تۆمار كراون.
بابەتە ستراتیژییەكە: ئەوانەی تا وادەی دیاریكراو، لە فۆرمی ئەلیكترۆنیی خۆراك تۆمار نەكرێن، بەشە خۆراكی مانگانەیان لێ دەبڕدرێت، بەڕێوەبەری دابەشكردنی خۆراك لەڕێگەی ئاڤاوە داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە هیچ گرفتێكی پڕكردنەوەی فۆرمەكەیان نییە، پەلە بكەن لە داخڵكردنی زانیارییەكان بەر لە كۆتاییهاتنی وادەی دیاریكراو، پێشبینیش دەكرێت وادەی تۆماركردنی ئەلیكترۆنی جارێكی دیكە درێژ بكرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هۆكاری ئەوەی بەشێك لە هاووڵاتیان ناتوانن فۆرمی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە ئەوەیە: بەشێكیان دووچاری نەخۆشی درێژخایەن بوونە یاخود بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت یاخود نەشتەرگەریی جوانكارییان بۆ ڕووخساریان ئەنجامداوە، لە سیستمی پڕكردنەوەی ئەلیكترۆنی، كێشەی ناسینەوەی ڕووخساریان هەیە.
بەشێكی دیكەشیان بەهۆی جیاكردنەوەی خانەی تاكەكەسی، بەهۆی جیابوونەوە (تەڵاق)، داوای فۆرمی تاكییان كردووە: گرفتیان بۆ دروستبووە.
چارەسەر چییە: پێویستە ئەو كەسانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی خۆراك بكەن و لە لیستێكدا ناویان تۆمار دەكرێت، دوای تۆماركردنی ناوەكانیان و ناردنی بۆ بەغدا، پاشان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕەزامەندییان بۆ وەردەگیرێت و ناویان زیاد دەكرێت. كە بە فۆرمی 'تایبەتمەندیی ئەلیكترۆنی' ناودەبرێت، دوای پڕكردنەوەی فۆرمەكە بۆیان، تەنیا كۆدەكان بۆ ئەو كەسانە دەگەڕێتەوە بەبێ ئەوەی ئەپڵیكەیشنی تایبەت بەخۆیان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە زیادكردنی منداڵی تازە لەدایكبوو كە زیاتر لە دوو ساڵە تۆماركردنی منداڵ لە فۆرمی خۆراك ڕاگیراوە، ئاراس محەممەد باسی لەوە كرد، بە جێگیربوونی سیستمەكە و تۆماركردنی ناوی سەرۆك خێزان و ئەندامانی خێزانەكان، پاشان ناوی منداڵی تازە لەدایكبووش زیاد دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە





