نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا: بڕیاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی نادەستوورییە
- کوردستان
- 26 تەممووز

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە قەدەغەکردنی زمانی کوردی بە نادەستووری لە قەڵەم دەدات و داوا دەکات وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەستبەجێ "ناوەڕۆکی نووسراوەکەی هەڵبوەشێنێتەوە".
چیرۆکی سەرەکی: لە هەنگاوێکی نوێدا کە گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر دەکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق بە فەرمی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە وانەوتنەوە و دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا لە زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی پارێزگاکانی کەرکووک، موسڵ و دیالە قەدەغە کرد. لە بەرامبەردا، نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە تووندی دژی بڕیارەکە وەستاوەتەوە و بە "نادەستووری و پێچەوانەی بنەماکانی یەکسانی" ناوی بردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی دەکات. دوای چەند کاتژمێرێک بڕیارەکە هەڵوەشایەوە.
نووسراوی فەرمی: نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی کردووە، ڕەخنەی تووند لە بڕیارەکە دەگرێت و چەندین خاڵی یاسایی و دەستووریی بۆ ڕەتکردنەوەی خستووەتەڕوو:
٠ بڕیارەکە بە ڕوونی پێچەوانەی ماددەی (4)ـی دەستووری عێراقە کە زمانی کوردی وەک زمانی فەرمی لە عێراقدا ناساندووە.
٠ نووسراوەکە لەگەڵ بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی کە لە ماددەی (14)ـی دەستووردا هاتووە، ناکۆکە، چونکە "توێژێکی فراوانی قوتابیانی کورد لە مافی دەستووریی خۆیان بۆ فێربوون و هەڵسەنگاندن بە زمانی دایکیان لە ناوچەکانی خۆیاندا بێبەش دەکات."
٠ هیچ یاسایەک نییە کە دانانی پرسیار بە زمانی کوردی لەو بەشانەدا قەدەغە بکات کە زمانی کوردی تێیاندا زمانی وانە وتنەوەیە. بەپێچەوانەوە، ئەم کارە لەگەڵ بنەمای فرەڕەنگیی کولتووری و زمانیی دەستووردا ناگونجێت.
٠ قەدەغەکردنی زمانی کوردی دەبێتە هۆی "دابەزینی ئاستی تێگەیشتنی قوتابیان و بەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەرەنجامەکانی پرۆسەی خوێندن دەبێت."
زانیاریی زیاتر: نوێنەرایەتیی هەرێم لە کۆتایی نووسراوەکەیدا، داوای کردووە کە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەستبەجێ "ناوەڕۆکی نووسراوەکەی هەڵبوەشێنێتەوە" و ئاگاداریان بکاتەوە لەو ڕێکارانەی دەیگرنەبەر. هاوکات ئاماژەی بە ڕێککەوتنەکانی پێشووی نێوان هەردوو وەزارەت کردووە سەبارەت بە وەرگرتنی قوتابیان، وەک ئاماژەیەک بۆ پێویستیی پاراستنی گیانی هاوکاری لەبری دەرکردنی بڕیاری تاکلایەنە.
باکگراوند: بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە دەرچووە و ئاراستەی زانکۆکانی پارێزگاکانی کەرکووک، موسڵ و دیالە کراوە، بڕیار دراوە بە قەدەغەکردنی دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکان بە زمانی کوردی. نووسراوەکە دەڵێت، "بەو پێیەی وانەوتنەوە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزییە، پێویستە دانانی پرسیار و وەڵامدانەوە تەنیا بەو دوو زمانە بێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت