ئاڤا وردەکاری لەبارەی وەرگرتنی پارە بۆ گەیاندنی بەڵگەنامەی لەدایکبوون دەخاتەڕوو
- تەندروستی
- 26 تەممووز
ئاڤا نیوز
وەرگرتنی بڕێک پارە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە لە بەرامبەر گەیاندنی بەڵگەنامەی لەدایکبوون لە نەخۆشخانە حکومییەکان، ناڕەزایەتی لێ دەکەوێتەوە و ئاڤا لە بەدواداچوونێک، وردەکاری لەسەر پرۆسەکە دەخاتەڕوو، ئەندامێکی کۆمپانیاکە دەڵێت، بە فەرمی لەلایەن حکومەتەوە تۆمار کراوین و بەشێک لە داهاتی کارەکەمان بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمپانیای ئیگڵ پۆست، کە کاری گەیاندنە و بە فەرمی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە تۆمارکراوە، بەڵگەنامەی لەدایکبوون و مردووان لە نەخۆشخانە حکومییەکان دەگەیێنێتەوە بۆ خاوەنەکانیان و لەبەرامبەر گەیاندنەکە بڕێک پارە وەردەگرێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: دامەزراندنی ئەم کۆمپانیایە لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکانی حکومەتە بۆ گەیاندنی بەڵگەنامەی فەرمی لە نێوان حکومەت و ھاونیشتمانیان کە بەپێی یاسای 148ـی ساڵی 1971 دامەزراوە.
بەپێی یاساکە وێنەی ڕەسەنی بەڵگەنامەکان لەڕێگەی پۆستەوە ھاتوچۆی پێ دەکرێت و قەدەغەیە بدرێتەوە دەست ھاونیشتمانی، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی زانیارییەکانە بۆ ئەوەی دەستکاری نەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئارام میران، ئەندامی دەستەی گارگیری کۆمپانیای ئیگڵ پۆست بە ئاڤای وت، کۆمپانیاکەیان تایبەت و حکومییە، بەهاوبەشی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ماوەی ساڵێک و مانگێکە دامەزراوە، لەسەر بەڵگەنامەکانی لەدایکبوون و مردووان کار دەکەن، 26%ـی داهاتەکەیشی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی شێوازی کارکردنیان، ئارام میران نموونەیەک دەهێنێتەوە و دەڵێت: "لە قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە لە وەرگرتنی بەڵگەنامە لە نەخۆشخانەکانەوە دەستپێدەکات، دەگەیێنرێتە ئۆفیسی لەدایکبوون و مردووانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، لەوێشەوە کاری تۆمارکردن و ئامادەکردنی بۆ دەکرێت، کۆپیەک لەوێ ئەرشیف دەکرێت، قۆناغی دووەمیش کۆپیەک بە مۆرەوە دەبردێتە ئۆفیسی کارتی نیشتمانی، لە قۆناغی سێیەم و کۆتایشدا کۆپییەک دەدرێتە دەستی هاونیشتمانییەکە لەو ناونیشانەی کە خۆی پێشتر دیاری کردووە.
سەبارەت بە نرخەکانیش بەمجۆرە دانراون:
پارێزگای هەولێر، 10 هەزار دینار وەردەگیرێت
لە دەرەوەی هەولێر تا حاجی ئۆمەران، 12 هەزار دینار وەردەگیرێت
لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی، 15 هەزار دینار وەردەگیرێت
دەرەوەی هەرێمی کوردستان، 18 هەزار دینار وەردەگیرێت
کۆمپانیاکە دەڵێت، ئەگەر لەم بڕانە پارەی زیاتر لە هاونیشتمانیان وەرگیرا، دەتوانن لەڕێگەی ئەم هێڵە گەرمانەوە سکاڵا تۆمار بکەن.
5964000
5984000
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






