لە کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە
- ژینگە
- 26 تەممووز

دیمەنی سەوزایی لەشاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەپێی داتایەکی وردی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، لە کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی لەسەر ئاستی کوردستان لە 15%ـەوە بەرز بووەتەوە بۆ زیاتر لە 20%، بەپێی پلانێکی حکومەتیش تا ساڵی 2030، 100 ملیۆن دار بەڕوو لە هەولێر دەچێنرێت.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی ژینگە، ڕێژەی سەوزایی لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک لە ماوەی دە ساڵدا، ڕێژەی 10% بەرز بووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر و سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی ستراتیژی داناوە، تا ساڵی 2030 بڕیارە لە شاری هەولێر 100 ملیۆن داربەڕوو بچێنرێت. ئێستا 300 هەزار دار بەڕوو چێنراوە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
گۆڕانکارییەکان لەماوەی 10 ساڵدا:
لە شاری هەولێر ساڵی 2015 ڕێژەی سەوزایی 9.1% بووە، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەی سەوزایی گەیشتووەتە 19.8%.
لە شاری سلێمانی ساڵی 2015 ڕێژەی سەوزایی 9.1% بووە، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەی سەوزایی گەیشتووەتە 19.6%.
لە شاری هەولێر تا ساڵی 2019 تەنیا 60 هەزار دار چێنرابوون، بەڵام لەماوەی تەنیا یەک ساڵدا واتا لە مانگی یەکی 2024 تاوەکو مانگی یەکی 2025، 131 هەزار و 270 دار چێنراون.
لە شاری هەولێر 644 باخچە و پارک و بلوار هەن.
لە شاری سلێمانی، 603 باخچە و پارک و بلوار هەن، بەپێی داتاکان ژمارەی دار و درەخت لەم شارە لە سێ ملیۆن دار نزیک بووەتەوە.
لە پارێزگای دهۆکیش ڕێژەی سەوزایی 12%ـیە و بە گشتی ڕووبەری سەوزایی لەم پارێزگایە 199 هەزار مەتر چوار گۆشەیە. 168 پارک و باخچەش هەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاپۆرتەکە بەراوردێک کراوە، لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ڕێژەی سەوزایی، بەگوێرەی داتاکان ڕێژەی سەوزایی ئێستا لە شارەکانی عێراق لە 15%تێپەڕ ناکات و ساڵ دوای ساڵ کەمتر دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
- ژینگە
- 8 تشرینی یەکەم
شێخ دارا: سێ ڕۆژی دیكە كەشی هەرێمی كوردستان سارد دەبێت