پزیشکیان چەند نهێنییەک لەسەر بۆردومانی ئیسرائیل ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 تەممووز

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، نهێنییەکی کاتی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ئاشکرا دەکات و دەڵێت: گەر ئەوکاتە شەهیدبووینایە وڵات دەکەوتە دەست دوژمنان.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ ماوەی 12 ڕۆژی بەردەوام بوو، بەڵام دواتر بە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا ئاگربەست هاتەئاراوە، ئێستا و دوای چەند مانگێک لە وەستانی جەنگ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە چەند نهێنییەک ئاشكرا دەکات.
لێدوانی فەرمی: مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاند: لەکاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەمان، هەموو بەرپرسە باڵاکان و چەندین وەزیر و فەرماندە سەربازییەکان لە کۆبوونەوەیەکی گەورەدا بووین.
- ئەگەر لەکاتی هێرشەکەدا شەهیدبووینایە سەربەرزی بوو بۆ ئێمە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هاووڵاتییانمان نیگەران دەبوون چونکە وڵات دەکەوتە دەست دوژمنانمان.
- هەر لەکاتی هێرشەکاندا دەرچەیەکی بچووکم بینی، بۆیە لەوکاتەدا وتم تەواو ئێمە ناخنکێین و ڕزگارمان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: پێشتر ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاندبوو: ئەو باڵەخانەی کۆبوونەوەی حکومەتی ئێرانی تێدا ئەنجامدا، لەلایەن ئیسرائیلەوە بە شەش مووشەک بۆردومان کراوە، بەڵام کەس تووشی زیان نەبووە بەهۆیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 39 خولەک لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە




