
بەکارهێنانی مۆبایل لەناو پەرلەمانی ئێران
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی ئێران لە هەنگاوێکی نوێدا و بەمەبەستی بەرزکردنەوەی لایەنی پارێزراوی دۆخی ئەمنیی، بەکارهێنانی مۆبایل لە پەرلەمانتاران قەدەغە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، تاران تاوەکو ئێستا چەندین ڕێوشوێنی خۆپارێزی گرتووەتەبەر، لە نوێترین هەنگاویدا پەرلەمانی ئێران بەکۆی دەنگی ئەندامانی بەکارهێنانی مۆبایلی لەناو هۆڵی پەرلەمان قەدەغە کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی هەوڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە، محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: پەسندکردنی ئەو یاسایە لەپێناو پاراستنی سەلامەتییە و هەر کەسێک پێشلی بکات سزای خۆی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: حەمیدڕەزا گۆدەرزی، پەرلەمانتاری ئێران ڕایگەیاند، دەبێت ئەو یاسایە هەڵبوەشێتەوە، چونکە پێویستە ئاگاداریی داواکاریی هاووڵاتییان بین، ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت دەرخەری ئەوەیە مۆساد جگە لە هێرشی ئاسمانی، چالاکی لەنێو تۆڕەکانی موبایلیشدا هەیە.
ئەمەش بزانە: ئەمە لە کاتێکدایە کە مەهدییە شادمانی، کچی عەلی شادمانی فەرماندەی کوژراوی بارەگای ناوەندی خاتم ئەنبیا ڕایگەیاند: باوکم ئامێری پەیوەندی بەکارناهێنێت لە هیچ شوێنێکی نیشتەجێبوونی جێگیری وەک ماڵ یان کۆبوونەوەکانی بەڵام دوای کوژرانی باوکی لەلایەن ئیسرائیلەوە گوتی: "بەدواداچوونی ئیسرائیل لە واتس ئەپ و سیخوڕی تاکەکان تێپەڕیووە هاتووەتە نێو ماڵەکانمان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 41 خولەک لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک: دەتوانین پرسی گرینلاند لەگەڵ واشنتن چارەسەر بکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوە کردەییەکان بۆ یەکخستنی دامەزراوەکان لە حەسەکە و کۆبانی بەردەوامە




