
گرافیکی مووچەی مانگی شەش
ئاڤا نیوز
بۆ پرسی مووچە و بودجە و داهاتی ناوخۆ و هەناردەی نەوتی کوردستان، چەند لیژنەیەک لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراون و بەردەوام لە گفتوگۆ و دانوستانن، بەرپرسێکی حکومەتی عێراقیش دەڵێت، هەفتەی داهاتوو شتێک لەبارەی مووچەی مانگی شەش ڕوون دەبێتەوە. بۆ مووچەی مانگی شەش ڕێککەوتنەکە هەر وەکو خۆی دەبێت، بەڵام مەرجە دەبێت حکومەتی کوردستان نەوت بداتە بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی نەوت و مووچە و بودجە و داهاتی ناوخۆ، چوار لیژنە لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پێکهێنراون و دەبێت لە ماوەیەکی کەم تەواوی وردەکارییەکان بە ڕاپۆرتێک ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو بدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە 20ـی ئەم مانگەوە لیژنەیەکی هونەری پێکهێنراوە لەنێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت ڕاپۆرت ئامادە بکەن لەبارەی هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ. ماوەی دوو هەفتە بۆ لیژنەکە دیاریکراوە، ڕۆژی یەکشەممە 2025-08-03 دوایین مۆڵەتی لیژنەیەکە.
لیژنەکە دیاری دەکات توانای بەرهەمهێنانی کوردستان لە نەوت چەندە و چۆنیش بەرز دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق، بە ئاڤای وت، ڕاپۆڕتەکە سەرەتا دەدرێتە لیژنە وزارییەکی سوودانی، ئەوان هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن، ئەگەر کێشەی نەبوو پرۆسەی پێدانی نەوت بە حکومەتی عێراق دەستپێدەکات و دەست بە گفتوگۆ دەکرێت لەسەر شێوازی ناردنی مووچە، ئەگەر تێبینی و سەرنجیشیان لەسەر ڕاپۆرتەکە هەبوو، ئەوا کارەکە دەچێتە لای سوودانی و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دەبێت ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی قسەی بەرپرسە باڵاکە، هەفتەی داهاتوو شتێک لەبارەی مووچەی مانگی شەش ڕوون دەبێتەوە. جگە لە ئێستا گفتوگۆ لەسەر داهاتی ناوخۆش دەکرێت، بەهەمانشێوە مۆڵەتی ئەوانیش دوو هەفتەیە و ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت.
لیژنەکان هاوبەشن و ئەندامی حکومەتی کوردستان و عێراقیان تێدایە. لەبارەی داهاتی ناوخۆ قسە لەسەر ئەوە دەکەن کام داهات سیادییە و دەبێت حکومەتی کورستان نیوەی بداتە بەغدا، کام داهاتیشی سیادی نییە و پێویست ناکات لەگەڵ بەغدا بەش بکرێت، بۆیە پێدەچێت لە مانگەکانی داهاتوودا ناوەڕۆکی ڕێككەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا بێت بەتایبەت لەبارەی داهاتی ناوخۆ. ڕەنگە هەر 120 ملیارەکە نەبێت کەمتر یان زیاتر بێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسە باڵاکەی حکومەتی عێراق بە ئاڤای وت، پێدەچێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لەسەر ئەم ڕێککەوتنە بڕۆین و ئەوەی ئێستا قسەی لەسەر دەکرێت بۆ ساڵی داهاتوو بێت.
لیژنەیەکی دیکە گفتوگۆ لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان کوردستان لە بودجەی سێ ساڵی ڕابردوو دەکەن، حکومەتی عێراق دەڵێت هەرێمی کوردستان بەشی خۆی زیاتر بردووە، حکومەتی کوردستانیش دەڵێ وانییە و تەنانەت بەشی خۆشمان پێنەدراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 53 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار



