
دیمەنی چەند کەسێک لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل
ئاڤا نیوز
توێژینەوەیەک دەریدەخات، ڕووناکی شاشەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاریگەرییان لە تیشکی خۆر زیاترە لەسەر پێست، پزیشکێکی پسپۆڕی پێست دەڵێت، پێویستە لەکاتی بەکارهێنانی ئامێرەکان دژەخۆر بەکار بهێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەرچەندە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی وەک مۆبایل، تابلێت و کۆمپیوتەر لە کاروبارەکانی ڕۆژانەدا کارئاسانی دەکەن، بەڵام زیان بە تەندروستی دەگەیێنن و کاریگەریی خراپیان لەسەر پێست هەیە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر سیدهانت ماهاجان، پزیشکی پسپۆڕی پێست ڕایدەگەیێنێت، ئەو ڕووناکییەی لە شاشەکانەوە دەردەچێت کە بە ڕووناکیی شین ناسراوە، دەتوانێت بەهەمان شێوەی تیشکی بەهێزی خۆر زیان بە پێست بگەیەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو پسپۆڕەی پێست ڕوونیشی دەکاتەوە، کە تیشکی شین قووڵتر دەچێتە ناو پێستەوە بەراورد بە تیشکی سەروو وەنەوەشەیی کە لە خۆرەوە دەردەچێت، بە جۆرێک تیشکی شین زیان بە چینەکانی ناوەوەی پێست دەگەیەنێت بە تێکدانی "کۆلاجین و ئیلاستین" ئەو پرۆتینانەی پێست بە گەنجی و تەندروست دەهێڵنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی توێژینەوەکان ڕۆژانە بەسەربردنی کات بۆ ماوەی شەش بۆ 10 کاتژمێر بەدیار شاشەکانەوە کاریگەریی زیانبەخشی لەسەر پێست هەیە، دکتۆر مەهاجانیش بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییانە داوا لە خەڵک دەکات لەکاتی بەکارهێنانی شاشەدا ئەو کرێمانە بەکاربێنن کە ئۆکسیدی ئاسن و ڤیتامین سییان تێدایە بە تایبەت کرێمی دژەخۆر.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






