زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت؛ چی کراوە و کەی دەنێردرێن؟
- بزنس
- 28 تەممووز

لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
ئاڤا نیوز
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شەش تەواوکراوە و هەرێمی کوردستان دەیەوێت سبەی لە ڕێگەی تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، لیستی مووچەی مانگی حەوتیش ڕەوانە بکات، تاوەکو بەزووترین کات بەغدا ئەو دوو مووچەی قەرزدارە خەرجی بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێستا حکومەتی عێراق دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان قەرزدارە، هەرێم دەیەوێت هەرچی زووە وردبینی لە لیستی مووچەی ئەو دوو مانگە تەواوی بکرێت تاوەکو بەغدا شایستە داراییەکان بنێرێت، ئەمەش لەپێناوی ئەوەی دابەشکردنی مووچە هاوتای عێراق بکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای ڕاگەیاند: سبەی سێشەممە تیمێکی تەکنیکی بەرەو بەغدا دەڕۆن و ماوەی چەند ڕۆژێک لە بەغدا شوێنی مانەوەیان بۆ دابینکراوە تاوەکو کارەکانی وردبینی تەواو نەبن ناگەڕێنەوە.
زانیاریی زیاتر: لیستی مووچەی مانگەی شەشی فەرمانبەران و ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتیش بۆ ئەو مانگە پێداچوونەوەیان بۆ کراوە و دارایی عێراق هیچ تێنینییەکی لەسەر نەبووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئێستا پارەی تەواو لەبەر دەستدایە بۆ ئەوەی پارە بۆ بەغدا بنێردرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لەگەڵ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکان و وەزیرەکان لە کۆبوونەوەی بەردەوام دایە، بۆ ئەوەی بتوانن خەمێک لە داهاتی ناوخۆ بخۆن بۆ ئەوەی بۆ 120 ملیاری دیناری مانگەکانی دیکەش دابین بکرێت.
بەهۆی ئەوەی ماوەی سێ مانگە مووچە دابەش نەکراوە و حکومەت چاوپۆشی لە وەرگرتنەوەی باج و زەریبە و پارەی ئاو و کارەبا کردووە، ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر کەمبوونەوەی داهات، ئێستا وەزارەت دەیەوێت بارگرانی لەسەر خەڵکیش دروست نەبێت و داهاتیش بگێڕێتەوە.
پەیوەست بەم بابەتەوە: یەکشەممەی داهاتوو 3ی مانگ دوایین مۆڵەتە، واتا تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکلایی دەبێتەوە هەرێمی کوردستان توانای هەیە ڕۆژانە چەند هەزار بەرمیل نەوت بداتە بەغدا، ئیتر بەغداش چی دەڵێت، ئەوەندە نەوتە وەردەگرێت کە هەیە یان چاوەڕێی زیاتر دەکات.
لیژنەکانی نەوت لە کارکردن بەردەوامن، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان بە ئاڤای گوت: تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە دەکەین، بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بڕیار لەسەر نەوت دەدرێت.
سەردانی ئەمڕۆی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراقیش هەر پەیوەندی بەم بابەتەوە هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی عەللاق: تەنیا ژمارەیەکی دیاریکراوی بانکی دیجیتاڵی مۆڵەتیان پێ دەدرێت
- بزنس
- 8 تشرینی یەکەم
زیاتر لە 20 هەزار خانەنشین شەش مووچەی ئیکرامیە وەردەگرن