قوربانییەکی زیندووی هەڵەبجە، 36 ساڵە چاوەڕێی چارەسەرە و بەرپرسان بێدەنگن
- تەندروستی
- 30 تەممووز
ئاڤا نیوز
یەکێک لە قوربانیانی زیندووی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، پاش 36 ساڵ ژیان بە ئازاری سەختەوە، هێشتا چاوەڕێی بەڵێنی بەرپرسانە بۆ ناردنە دەرەوەی وڵات و وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، لە کاتێکدا دۆخی تەندروستی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەرکەوتووانیش دۆخەکەی بە "یەکێک لە خراپترینەکان" ناودەبات.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 1988، کاتێک بۆمبە کیمیاییەکان بەسەر هەڵەبجەدا بارین، بۆمبێک بەر ماڵی جەمال حوسێن حەمەساڵح، دەکەوێت. لەم ڕووداوە، جەمال دایک و باوکی لەدەستدەدات و خوشکێکیشی تا ئەمڕۆ چارەنووسی نادیارە. خۆشی بەهۆی بەرکەوتنی پارچەی بۆمبەکەوە بە سەختی بریندار دەبێت و لەو کاتەوە تا ئێستا، بۆ ماوەی 36 ساڵە، لەسەر جێگە ماوەتەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: برینەکەی جەمال کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بڕبڕەی پشتی و حەبلی شەوکی داناوە، کە بووەتە هۆی لەکارکەوتنی قاچێکی. سەرەڕای ئەنجامدانی چوار نەشتەرگەری و بڕینی مەتر و نیوێک لە ڕیخۆڵەی، دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و ئێستا کۆنترۆڵی میز و پیسایی لەدەستداوە.
هەرچەندە پێشتر لە تورکیا نەشتەرگەرییەکی بۆ گەورەکردنی میزەڵدانی بۆ کراوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان، پێویستی بە نەشتەرگەرییەکی دیکەی پێشکەوتوو هەیە لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی بتوانێت کۆنترۆڵی جەستەی بەدەست بهێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد حوسێن برای جەمال، بە ئاڤای وت، "زۆر هەوڵمانداوە، سەردانی وەزیری تەندروستیمان کردووە و ئەویش ئێمەی ئاراستەی پزیشکی ڕاوێژکاری خۆی کردووە، ئەوانیش جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە جەمال بۆ چارەسەر بنێردرێتە دەرەوەی وڵات."
ئومێد دەشڵێت: "نووسراوی پزیشکی و داواکاریمان داوەتە دەست وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هیچ وەڵام و ئەنجامێکمان دەستنەکەوتووە."
لەلایەکی دیکەوە: عیماد فەیروز، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بە ئاڤای وت، "ئێمە ئەوەی لە تواناماندا بێت وەک چاودێری و خزمەت بۆ بەرکەوتووان دەیکەین، بەڵام لە ئێستادا 64 بەرکەوتوومان هەیە کە پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی وڵات. کاک جەمال یەکێکە لە خراپترین کەیسەکان و زۆر پێویستە کە بۆ چارەسەر بنێردرێتە دەرەوە."
بنەماڵەی جەمال لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەن کە بە هانایانەوە بچن و هاوکاربن لە ناردنی جەمال بۆ وەرگرتنی چارەسەر، تا کۆتایی بەو ئازارە 36 ساڵییەی بهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 8 کانوونی یەکەم
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت






