
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی ناحییەی گەرمک لە سنووری قەزای پێنجوێن کەوتەوە، دوای ئەوەی هەزاران دۆنم پوش و پاوان دەسووتان، توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 29ـی 7ـی 2025، ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێکی گەورە ڕووبەرێکی فراوانی لە سنووری گوندەکانی وێنە، شێخە، تەیمەز، شێوە گوێزان گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە زیانێکی گەورەی بە سنوورەکە گەیاندووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: سەرچاوەی ئەو ئاگرە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بووە و بەرەو سنووری گەرمک تەشەنەی کردبوو، بەڵام توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی سەختی ناوچەکە و هەبوونی پاشماوەی مین و تەقەمەنی، کوژاندنەوەی ئاگرەکە بۆ تیمەکانی بنکەی دارستان و ژینگەی گەرمک و گوندنشینان و ئەندامانی خۆبەخشی ڕێکخراوی ملەکەوە دژوار بووە.
زیانەکان: بەهۆی ئاگرەکەوە هەزاران دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سرووشتی سووتاون و زیان بە سرووشت و ژینگەی ناوچەکەش گەیشت.
ئەمەش بزانە: ناحییەی گەرمک سەر بە قەزای پێنجوێنە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هاوسنوورە لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: تا سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت






