ئاڤا نیوز نهێنی پاڵپشتیکردنی ئەردۆغان لە مورات کوڕوم ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-27

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و مورات کوڕوم. وێنە: yetkin report
ئاڤا نیوز
ئەردۆغان پاڵپشتییەکی زۆر لە بەربژێرەکەی ئاکپارتی بۆ پۆستی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ دەکات و داواشی لە دەنگدەرانی پارتەکەی کردووە دەنگی پێ بدەن.
چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد، مورات کوڕوم بەتایبەت بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کراوە، چونکە یەکێکە لەو کەسانەی "هیچ قسەیەکی ئەردۆغان ناکات بە دوو" و بەتەواوی گوێڕایەڵی فەرمانەکانیەتی.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرەڕای ئەوەی کوڕوم بەرامبەر ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو بەربژێرێکی بەهێز نییە و پێگەیەکی جەماوەری گەورەی نییە، بەڵام ئەردۆغان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا، داوای لە دەنگدەران کردووە دەنگی پێ بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسەی دەبێت بە سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ، پێویستە لەژێر فەرمانی سەرۆکایەتیی کۆماردا بێت؛ ئەردۆغان پێیوایە کوڕوم کەسێکی شیاوە و بۆیەش بەربژێری کردووە.
ئەمەش بزانە: لە هەڵبژاردنی ڕابردوو، بەربژێری ئاکپارتی ئەو پۆستەی لە بەرامبەر بەربژێری جەهەپە لەدەستدا؛ بۆ ئەم هەڵبژاردنەش کوڕوم لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوی بەربژێری جەهەپە، لە ململانێیەکی سەختدا دەبێت.
زانیاریی زیاتر: موڕات کوڕوم تەمەنی 51 ساڵە و بەربژێری ئاکپارتییە بۆ پۆستی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ، سیاسەتمەدار و ئەندازیاری بیناسازییە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات






