
جۆ بایدن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا 14-5ی ئەمساڵ دەچێتە ئەمریکا و بۆ یەکەمجار لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن کۆدەبێتەوە.
بۆچی گرنگە: سەردانەکەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە تورکیا پلانی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی دژی پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەیە، مانگێک پێشتریش سەردانی عێراق دەکات.
بابەتی ستراتیژی: ئەردۆغان لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پرسی "ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر"، شەڕی غەززە، چەند بابەتێکی دیکەی گرنگ لە پڕۆژەکانی بەرگرییەوە تا پەیوەندییە ئابوورییەکان تاوتوێ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی تورکیا نیگەرانییەکانی وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردنی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕڤانانی "هەسەد و یەپەگە" بە بایدن دەگەیێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانەی ئەردۆغان دوای سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئەمریکا دێت، ئەمە یەکەمجارە ئەردۆغان لە کۆشکی سپی چاوی بە جۆ بایدن بکەوێت.
باکگراوند: پێشتر ئەردۆغان و بایدن لە لووتکە نێودەوڵەتییەکاندا کۆبوونەوەیان کردووە، دواجاریش لە مانگی تەمموزی ڕابردوو بوو لە لووتکەی ناتۆ لە لیتوانیا یەکیان بینی.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا یەکەمین هێزی تایبەت بە درۆنی هێرشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: جەهەپە دەستی بە خوێنی کورد سوورە نەک ئێمە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان و ئیسرائیل لەبارەی حیزبوڵڵا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن






