
محەممەد حەسەن حەبیبوڵڵازادە لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی وەکو باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە
ئاڤا نیوز
محەممەد حەسەن حەبیبوڵڵازادە، باڵیۆزی ئێران لە ئەنقەرە، خۆشحاڵی خۆی بە دیالۆگی نێوان تورکیا و عێراق دەردەبڕێت و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی تورکیا نیشان دەدات.
وێنە گەورەکە: تورکیا بۆ ئۆپەراسیۆنە فراوانەکەی هاوینی ئەمساڵی لە دژی پەکەکە پاڵپشتی کۆدەکاتەوە، بۆ ئەمەش لەگەڵ عێراق و ئێران لە گفتوگۆدایە هاوکار و هەماهەنگی بن.
لێدوانی فەرمی: حەبیبوڵڵازادە، لە مەراسیمێکی خوانی بەربانگ، ئێوارەی دوێنێ قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و گوتی: پێشوازی لە کاری هاوبەشی نێوان عێراق - تورکیا - ئێران و سووریاش دەکەین، بە کارێکی زۆر پێویست و گونجاوی دەبینین، لەبەرئەوەی ئاسایشی تورکیا ئاسایشی ئێرانە.
بابەتە ستراتیژییەکە: ئێران ئامادەیە لە زیادکردنی ڕێگاکانی گواستنەوە و پەیوەندیکردن لەسەر پرسە ئەمنییەکان هاوکاریی تورکیا بکات، لەبەرئەوەی ڕایان وایە تورکیا دەروازەی ئێرانە بۆ ڕۆژئاوا، ئێرانیش دەروازەی تورکیایە بۆ ڕۆژهەڵات.
لەلایەکی دیکەوە؛ حەبیبوڵڵازادە لە بارەی پرسی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا گوتی: کەس ئەمریکای بانگهێشت نەکردووە، وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن ئاسایشی خۆیان بپارێزن، لەگەڵ عێراق و تورکیا قسە دەکەین و ئاسایشی خۆمان گەرەنتی دەکەین.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ناوی کوردستان و هەولێر لە دۆسیەی جێفری ئێپستیندا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات






