
دیمەنی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پشتێنهی سهوزایی ههولێر چووهته قۆناغی جێبهجێكردن و سەدان هەزار داری زەیتوون و فستق دەبنە پشتێنی هەولێر و بەرهەمەکانیان لە بازاڕی ناوخۆ و دەرەوە ساغ دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: پشتێنەی سەوزایی هەولێر یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەدوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و ڕووبەڕی زیاتر لە 13 کیلۆمەتر دەکرێت بە زەیتوون و فستق.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "قۆناغی یەکەم هەزار و 200 دۆنم لە بەحرکە تا ڕێگای مووسڵ دەکرێت بە سەوزایی سەدان هەزار داری زەیتوون بە دوو جۆر و فستقی لێ دەچێنرێت، قۆناغی دووەم 12 هەزار دۆنم دەبێت، دارەکان بە گوێرەی ئەندازەی کشتوکاڵی دەچێنرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داری زەیتوون و فستق بەرگەی کەمئاوی دەگرن، دوای پێگەیشتنی بەرهەمەکە بەشێکی دەکرێت بە زەیتی زەیتوون، بەشێکی دیکە وەک پێخۆر لە بازاڕەکانی ناوخۆ و دەرەوە ساغ دەکرێتەوە، فستقیش لەناوخۆ ساغ دەکرێتەوە و هاوردەی دەرەوەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا خێزانێکی لێقەوماوی چەمچەماڵ بۆ هەتا هەتایە دڵخۆش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەمێکی چڕ سەنتەری هەولێری گرتووە و شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە
- ژینگە
- 13 کانوونی یەکەم
هۆشدارییەک لە کەشناسیی عێراقەوە لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە






