ئەمریكا سزای نوێ بەسەر پاسداران و حووسییەكان و حیزبوڵڵا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-27

ئاڵای ئەمریکا و ئاڵای ئێران، وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ئەمریكا سزای نوێ بەسەر سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەكان و چەند كەسایەتییەكی نزیك لە حکومەتی بەشار ئەسەد دەسەپێنێت.
وێنە گەورەكە: جارێكی دیكە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بەهۆی دابینکردن و گواستنەوەی پارە و کاڵا، سزای نوێی بەسەر فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، حووسییەکانی یەمەن، حیزبوڵڵای لوبنان و 11 كەسایەتیی نزیك لە حکومەتی سووریا بەسەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد سەپاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕوونیکردووەتەوە، ئەو شەش دامەزراوە و کۆمپانیا و کەشتییەهەڵگرانەی سزایان بەسەردا سەپێندراوە، لە لیبریا، هیندستان، ڤێتنام، لوبنان و کوەیت تۆمارکراون و دەستیان هەبووە لە ناردنی پارە و کاڵا بۆ گرووپە چەكدارەكان.
بۆ نموونە: تۆفیق محەممەد سەعید عەلا، کە خەڵکی سووریایە و بازرگانی ئاڵوگۆڕی دراوە، بەهۆی گواستنەوەی ئەلیکترۆنی دارایی بۆ گرووپە چەکدارەکان یەکێکە لە سزادراوەکان.
زانیاریی زیاتر: سزاكە بریتییە لە بلۆكکردنی پارەكانیان لە چەند بانكێك لە لوبنان و وڵاتانی عەرەبی، كە ناڕاستەوخۆ بە ناوی چەند بازرگانێكی نزیك لەخۆیانەوە كراون، ئێران و گرووپە چەکدارەکان دەتوانن بەکاری بهێنن.
بۆچی گرنگە؟ سزادانی ئەو لایەن و كەسایەتییانە هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی حووسییەكان بە ئاسانی دەستیان بە چەك و درۆنی ئێرانی نەگات، کە دژی كەشتییە بازرگانی و سەربازییەكانی بەریتانیا و ئەمریكا لە دەریای سوور بەکاریان نەهێنێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی بەرگریی بۆ کۆرمۆر دابین دەکرێت
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرا کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا یەکەمین هێزی تایبەت بە درۆنی هێرشبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: جەهەپە دەستی بە خوێنی کورد سوورە نەک ئێمە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان و ئیسرائیل لەبارەی حیزبوڵڵا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدەن






