ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار گەنج لە ڕووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش خنکان، هەر چواریان کەسوکاری یەکتر بوونە. ئاڤا چیرۆکی خنکانی ئەو چوار گەنجە ئاشکرا دەکات.
چیرۆكی سەرەكی: کاتژمێر 04:30ی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 4-8-2025، حەوت گەنجی گوندی بەردەڕەشی بچووک لە بەردەڕەش بۆ جەو گۆڕین چوونەتە قەراغ ڕووباری خازر، بۆئەوەی نانی بەیانی بخۆن. حەوت گەنجەکە، چواریان برای یەکتربوون، سیانەکەی دیکەش ئامۆزا و ناسیاویان بوون. دوای نان خواردن لە دەوروبەری کاتژمێر حەوت و چارەک چوونەتە ناو ئاوەکە. یەکێک لە گەنجەکان پێی خلیسکاوە و کەوتووەتە قوڵایی، یەکێکیان چووە بۆ ڕزگارکردنی، ئەویش کەوتووەتە قوڵایی ئاوەکە، دواتر دووانەکەی دیکەش چوون، ئەوانیش نەیانتوانیوە ڕزگاریان بکەن و لە ئاوەکەدا خنکان.
لێدوانە فەرمییەکان:
- کەمال مستەفا، باوکی دوو لە گەنجە خنکاوەکان بۆ پەیامنێری ئاڤا، سەلام موشیر قسەی کردووە، دەڵێت: کوڕەکانی قورئان خوێن بوون، شەوی ڕابردوو لە خولی قورئان خوێندن هاتوونەتەوە و وتویانە "باوکە بەیانی لەگەڵ مامۆستاکەمان دەچینە سەفرە و نانی بەیانی لە چەم دەخۆین".
چوار براکە بەڵێنیان بە باوکیان داوە مەلە نەکەن و وتوویانە ساردە و بەکەڵکی مەلە نایەت، باوکیان وەک خۆی دەڵێت هەرچەندە قەلەق بووە، بەڵام کە "وتوویانە لەگەڵ مامۆستا دەچین، ڕێگەی پێ داون". بەیانیش کاتێک دوای نوێژی بەیانی لە مزگەوت گەڕاوەتەوە کوڕەکانی بینیوە خۆیان ئامادە کردووە بۆ گەشتەکە.
ئاراس کەماڵ، برای ئەو دوو گەنجەیە کە لە ڕووباری خازر خنکا دەڵێت، "ئێمە هەموومان لەناو ئاودا بووین، دووان لە ئێمە پێیان خلیسکا و کەوتنە شوێنێکی قووڵ، ئێمە هەوڵماندا دەریان بێنین، بەڵام ئێمەش کەوتینە شوێنە قووڵەکە، بەڵام دواتر کەسێک هات دەستی منی ڕاکێشا و دەریهێنام، بەڵام تەرمی چوارەکەی تر دوای نیو کاتژمێر دەرهێنرا".
ئەحمەد کەمال، ئەویش برای ئەو دوو گەنجەیە کە لە ڕووباری خازر خنکا، دەڵێت، ئەوان لەناو ئاودا کە نقووم بوون، دووانیان چوون دەریان بێنن، ئەوانیش نقووم بوون و دەرنەهاتن، برایەکەی دیکەشم کە لە دەرەوەی ئاوەکە بوو، بەدوایان چوو، بۆئەوەی دەریان بهێنێت، بەڵام ئەیش نقووم بوو و نەگەڕایەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو لە چوار گەنجە خنکاوەکە برای یەکتربوون بەناوەکانی "بیلال کەمال" و "محەممەد کەمال" کە یەکێکیان پۆلی 11 و ئەوی دیکە پۆلی 12 بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






