
لۆگۆی کۆمپانیای دانە گاز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیانی دانە گاز لە ڕاپۆرتی دارایی نیوەی ساڵی 2025، ئاستی بەرهەمهێنای لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت،'' ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە بەهێزی ماوەتەوە و لە بەرزبوونەوەدایە''.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 10-8-2025، کۆمپانیای دانە گاز ڕاپۆرتی نیوەی یەکەمی ساڵی 2025 بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان ساڵ بە ساڵ لەبەرزبوونەوە دایە و ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە گەیشتووەتە 500 ملیۆن پێی سێجا لە نیوەی یەکەمی ئەم ساڵدا و داهاتەکەی 171 ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد بە 2017 قەبارەی بەرهەمهێنانی گاز لەلایەن کۆمپانیاکەوە 75٪ بەرزبووەتەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: دانە گاز لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، لە مانگی نیسان دا و بە گشتیی لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە بوون بۆ بەردەوامیی بەرهەمهێنان و لە ئێستادا نۆژەنکردنەوە تەواو بووە و ئاستی بەرهەمهێنان ئاساییە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتی دانە گاز، پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆ کە بە (KM250) ناسراوە زووتر لە وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو دەکرێت و کارەکان بەخێرایی بەرێوەدەچن، ئەگەر ئەو پڕۆژەیە تەواو ببێت، ئاستیی بەرهەمێنانی گاز لە کۆمپانیاکە بەڕێژەی 50٪ بەرزدەبێتەوە.
گۆشەیەکی دیکەی بابەتەکە: سەبارەت بە کێڵگەی چەمچەماڵ، دانە گاز ڕایگەیاند، ئەم ساڵ بە ڕێژەی 160 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لەو کێڵگەیەدا، ئامانجی سەرەتاییان بەرهەمهێنانی 75 ملیۆن پێی سێجا گازی سرووشتییە لە ڕۆژێکدا.
ئەمەش بزانە: دانە گاز کۆمپانیایەکی ئیماراتییە و لە بواری بەرهەمهێنانی غاز کار دەکات، ئەو کۆمپانیایە هاوشان لەگەڵ پێنج کۆمپانیای دیکە لە بواری وزە لە کوردستان کاردەکەن، کۆمپانیاکانی 'دانە گاز و هیلال' خاوەنی 35% پشکی کێڵگەی گازی کۆرمۆرن کە دەکەوێت گوندی کۆرمۆری قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ و گەورەترین کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتییە لە هەرێمی کوردستان.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: هەر مووچەخۆرێک لە هەژماری من بەشدار نەبێت مووچەی ڕادەگیرێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بهرپرسێكی كورد كاتى ناردنى مووچه له تهیف سامی دەپرسێت






