
تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کارەبای تۆڕی هەموو عێراق دووچاری کوژانەوەی گشتیی بووەتەوە، بەوهۆیەوە ئەو بڕە کارەبایەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەنێردرا، ئەویش ڕاگیراوە. بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەبای کوردستان نەبوو.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە کوژانەوەیەکی گشتیی لە کارەبای نیشتمانی تەواوی عێراق دروستبوو، ئەمەشەوە شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی لە سۆشیاڵ میدیای عێراقی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وێستگەی کارەبای غازی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆوە دوو یەکەی بەرهەمهێنانی کارەبا کە تایبەتە بەو کارەبایەی دەنێردرێت بۆ شارەکانی دیکەی عێراق وەستاوە، ئەمەش بەهۆی ئەو پچڕانە گشتییەیەی لە کارەبای نیشتمانی عێراق ڕوویداوە، بەڵام هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کارەبای کوردستان نەبووە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، یەکێک لە یەکەکان داگیرسێنراوەتەوە، بەڵام ئەوەی تر نەتوانراوە دابگیرسێنرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگای هەولێر لە هەردوو وێستگەی کارەبای غازیی هەولێر و وێستگەی خورمەڵە کارەبا بۆ مووسڵ و شارەکانی دیکەی عێراق دەنێردرێت و بڕەکەی 1100 مێگاوات کارەبایە.
نوێدەکرێتەوە..
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک بە ناوی پزیشکەوە فێڵ لە خەڵک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار کامێرای تیژڕۆیی لە شەقامەکانی کەرکووک دادەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوو پارکی گەورەی دیکە لە هەولێر دروست دەکرێن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی مەهەپە: داوا دەکەین قوبرسی باکوور بکرێتە 82ـهەمین پارێزگای تورکیا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دیداری ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات بەڕێوەچوو
9 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 11 ملیار دینار بۆ تووشبووانی تالاسیمیا خەرج دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە دهۆکەوە زیاتر لە هەزار و 400 تۆن سماق و برنج هەناردەی تورکیا کراوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک بە ناوی پزیشکەوە فێڵ لە خەڵک دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار کامێرای تیژڕۆیی لە شەقامەکانی کەرکووک دادەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانای غەواس لە دیجلە بەدوای تەرمی گەنجێکی عەرەبدا دەگەڕێت